داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 5 ملیار دینارە
کوردستان 08:46 AM - 2026-11-06
PUKMEDIA
شەفافیەت
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لەڕۆژی 31ی10ی2026 تا 6ی11ی2026، بڕی 5
ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و
هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە
شێوەیەك، بڕی 5 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار بووە ، بەجۆرێک 77%ی
داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 23% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی12ی2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی
قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی
سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی
شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت
www.shafafiat.com،
بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

