پەرلەمانی توركیا رێككەوتننامەی مەككەی پەسەند كرد
جیهان 10:38 AM - 2026-11-06
ئاژانسی واسی سعودی
ئیمزاکردنی رێککەوتنی مەکە
پەرلەمانی توركیا رێككەوتننامەی مەككەی پەسەند كرد بەمەبەستی
پێشكەشكردنی پاڵپشتیی سەربازی بۆ سعودیە.
پەرلەمانی توركیا رێككەوتننامەی مەككەی بۆ بەرگریی هاوبەشی پەسەند كرد
كە لە نێوان پاكستان، سعودیە و توركیادا ئیمزاكراوە،ئەم هەنگاوەش ڕێگە خۆش دەكات
بۆ ئەوەی ئەنكەرە پاڵپشتیی سەربازی پێشكەش بە ڕیاز بكات.
ئەم سێ هێزە هەرێمییە لە مانگی ئابی ڕابردوودا ڕێككەوتننامەكەیان
ئیمزاكرد، و مانگی رابردووش ئاڕاستەی پەرلەمانی توركیا كرا بۆ پەسەندكردنی.
زیا ئاڵتون یەڵدز، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان
رایگەیاند، ئامانجی ئەم ڕێككەوتنە بەهێزكردنی هاوكاریی ئاسایشە لە
ناوچەكەدا. جەختیشی كردەوە، ئامانجی سەرەكیی رێككەوتنەكە ڕێگریكردنە لە
ململانێكان، نه ك فراوانكردنیان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

