قەتەر: هەوڵەکانمان بۆ رێککەوتنێکی باش بەردەوامی هەیە
جیهان 09:10 AM - 2026-11-07
میدیاکان
نێوەندگیری قەتەر
سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئاشکرای دەکات، لە چەند
هەفتەی رابردوودا هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە نێوان
ئەمریکا و ئێران، دەشڵێت: لەوەیە نەتوانین بگەینە رێککەوتنێکی نموونەیی، بەڵام
هیوادارین بگەینە رێککەوتنێکی باش.
شێخ
محەمەد بن عەبدولرەحمان سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئەمڕۆ 7ی11ی2026،
رایگەیاند: دەوڵەتی قەتەر بەردەوام لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا لەسەر هێڵ بووە، بۆ ئەوەی
کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین، پێویست ناکات گوێبیستی دەنگی توندڕەوەکان بین، ئەوەین
دەیانەوێت پرۆسەی دانوستان لەناو بەرن.
وتیشی: ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت رێککەوتن
ئەنجام بدەن، بۆیە ناکرێت ئەم پرسە بەبێ چارەسەر جێبهێڵین، بۆیە هەوڵە
نێوەندگیرییەکانی قەتەر بەردەوامی هەیە، بۆ ئەوەی دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەرنەچێت.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر، دووپاتیشی کردەوە، لەوەیە
نەتوانین بگەینە رێککەوتنێکی نموونەیی، بەڵام هیوادارین بگەینە رێککەوتنێکی باش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

