وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی بە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەدات
جیهان 11:16 AM - 2026-11-07
میدیاکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشدارییەكی توند و بەپەلە ئاڕاستەی
هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە
ئاسمانییەكانی ناوچەكە رادەگەیەنێت .
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، نوێترین پێشهاتە ئەمنییەكان لە
ناوچەكەدا مەترسییەكی راستەوخۆیان لەسەر هێڵە ئاسمانییەكان دروستكردووە، ئەمەش
ڕەنگە ببێتە هۆی پەككەوتنی تەواوی گەشتە بازرگانی و مەدەنییەكان،واشنتۆن داوا لە
هاووڵاتییانی دەكات لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیاندا، بە وردی چاودێری دوایین
ڕێنماییە ئەمنییەكان بكەن و پلانەكانی گەشتكردنیان بگۆڕن.
ئەم بڕیارە دوای تێكچوونی خێرای دۆخی ئەمنی و پێكدادانە سەربازییەكانی
نێوان واشنتۆن و تاران دێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

