دوای سێ رۆژ له‌ناردنی مووچه‌ سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت

کوردستان 01:04 PM - 2026-11-07
دینارى عیراقى PUKMEDIA

دینارى عیراقى

مووچە

به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، سبه‌ینێ ده‌ستبەدابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ـی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوو رۆژه‌ حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی ناردوه‌.

سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8ی11ی2026 به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر خانه‌نشینانی شارستانی و پێشمه‌رگه‌ ده‌توانن مووچه‌ی مانگی 10 وه‌ربگرن و دابه‌شكردنی مووچه‌ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی11ی2026 كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی دێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چوارشه‌ممه‌ 4ی11ی2026 وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر رایگه‌یاندبوو: 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار وه‌ك ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی 10ـی مووچه‌خۆران بۆ هه‌رێم نێردراوه‌.

ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای مووچه‌خۆران دروستكردوه ‌و ده‌ڵێن، وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌ی له‌سه‌ره‌و هه‌موو مانگێكیش به‌بیانوی جیاجیا دابه‌شكردنی مووچه‌ دواده‌خات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە