دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران بەردەوامە
کوردستان 09:41 AM - 2026-11-10
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ بۆ سێهەم رۆژ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و چەندین وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.
پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە، ناردنی 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار لەلایەن بەغدادەوە راگەیەندرا،رۆژی 8ی 11ی 2026، دوای چوار رۆژ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم کرا.
بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ 10ی11ی2026 هەریەک لە ( دەستەی ژینگە، دەستەی دەستپاکی، دەزگای مین، تەندروستی، دەستەی وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ناوخۆ،داد، ئەنجومەنی دادوەری، دارایی ئابووری، پلان دانان، سامان سروشتییەکان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، شارەوانی گەشت و گوزار، کارەبا، رۆشنبیری و لاوان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی چاودێری دارایی) مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.
هەر بەپێی خشتەکە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و سبەینێ پرۆسەکە کۆتایی دێت.
PUKEMDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

