سەرۆک لە دیداری ( مێری - ٢٠٢٦ / هەولێر )
بیروڕا 03:05 PM - 2026-10-13
کۆی گفتوگۆکەی ئەمڕۆی سەرۆک( بافڵ ) لە دیداری (مێری) لە هەولێر، پڕ بوون لە رەهەندی ستراتیژی و پەیامی روونی سیاسەتی راشکاوو دڵسۆزانەی یەکێتی، لە پێناوی ئەمڕۆ و ئایندەی کوردو کوردستانیان، پەیڕەو و پێڕەوی کردنی ئەم شێوازی سیاسەتکردنە لە هەرێمی کوردستان، تاکە زامنی ئایندەی گەشی سیاسی و حوکمڕانیەکی دروست و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشی مسۆگەری پڕ لە دەسکەوت و ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیە بۆ گەلی کوردستان لە هەرێم، هەروا بۆ عیراق و ناوچەش هەمان گرنگیان هەیە، بۆیە گرنگە پەیامەکانی سەرۆک( بافڵ )بە گرنگ و جدییەوە وەربگیرێن، ئەم دەرفەتە گەورەیەی ئێستا لە پەراوێزی مەترسییە گەورەکانی ناوچەکە بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەتی هاتۆتە پێشەوە بۆ گەلەکەمان، دەکرێ بەتەبایی و یەکڕیزی و تێگەیشتنێکی ژیرانەی وردو ستراتیژییەوە لەلایەن پارتە سیاسیەکانی هەرێمەوە لەدەست نەدرێن و بە قازانجی گەلەکەمان بقۆزرێنەوە...
⁃ پەیامە گرنگە فرە جۆرو رەهەندەکانی سەرۆک ( بافڵ )، مێژوویی و مێژوو کردن، ئەگەر ئەم دەرفەتە لە دەستبدرێ کە ئەمڕۆ سەرۆک هەموو دەرگاکانی تێپەڕاندنی قۆناغە چەقبەستوەکەی هەرێمی بە گەورەیی بەڕووی هەمواندا، بەتایبەت بە رووی ( پ.د.ک ) بە فراوانی کردنەوە، بەزیانی گەورە، بەسەر هەرێم و گەلەکەماندا دەشکێتەوە، بە تایبەت کە سەرۆک ( بافڵ ) کێشەکانی بە گەورەو قوڵ نەزانین و بە روونی گوتی ( کێشەکانمان بچوکن ). بۆیە پێویستە بەهەستکردن بە بەرپرسیاریەتی گەورەی مێژوویی سەرشانی لایەنە سیاسیەکان بە تایبەت ( پارتی دیموکراتی کوردستان )بە دەنگ ئەو بانگەوازەوە بێن و ئەو دەرفەتە لەدەست نەدرێ، چونکە یەکێتی بە تەواوی وەک هەمیشە کار بەو پرانسیپە دەکات و ئامادەیە، بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و هەرێم بخاتە سەرووی ریزبەندی بەرژەوەندییە حزبیەکانی وەک سەرۆک لە دیدارەکەدا جەختی لەسەر کردەوە، فاکتەری ( کات ) و ( دەرفەت )لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانیدا زۆر کاریگەرو گەورەن، نابێت کاتە زێڕینەکان بەفیڕۆ بدرێن، چونکە دواجار مێژوو رەحم بەکەس ناکات...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26 -
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
کوردستان 05:09 PM - 2026-10-26


.jpg)

دابەزێنە

