شەهیدانی دەروازەی شار ئەو ڕۆژەی مێژوو ناتوانێت لە بیری بکات
بیروڕا 07:24 PM - 2026-10-23
لە یادەوەری شاری
سلێمانیدا، هەندێک ڕۆژگاری مێژوویی هەیە، بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە، ١٩٨٧/١٠/٢٤
برینێکی گەورەیە لە جەستەی ئەم شارە ماوەتەوە، ڕووداوی دڵتەزێنی (شەهیدانی
دەروازەی شار)، ئەو ڕۆژەی پێنج گەنجی تێکۆشەری سلێمانی و ئەندامی ڕێکخستنە
نهێنییەکانی (ی. ن. ک)، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە دەروازەی شار کە ئەوکات بە دوو
ڕییانی سەرچنار ناسرابوو گولە بارانکران.
شەهیدان (کەمال محمود، تاریق قادر،
جەلال عەبدوڵا، علی حەمە ڕەحیم، بەرهەم عومەر) پێنج ڕۆحی پۆڵاین، پێش شەهید
بوونیان بەرگەی توندترین ئازاریان گرت، بێ ئەوەی یەک ووشە لەسەر هەڤاڵەکانیان و
شانە نهێنییەکان بدرکێنن.
ئەوەی ئەم کارەساتە دەباتە لوتکەی
دڕندەیی، دوای گولە بارانکردنیان، ڕژێمی بەعس پارەی ئەو فیشەکانە لە
خانەوادەکانیان وەردەگرێتەوە کە جەستەی ڕۆڵەکانیانی بێ ڕۆح کرد، لەوەش خراپتر
ڕێگەیان نەدا پرسەیان بۆ دانرێت، مایەی ژانی قوڵتر ئەوەیە ئازاری ئەم خانەوادە
تێکۆشەرانە لێرەدا نەوەستا و ژمارەیەک لەئەندامانی هەر پێنج خانەوادەکە
دەستگیرکران و سەری سێ لە خانەوادەی شەهیدەکان لە لاشەیان جیاکرانەوە و تا ئێستاش
گۆڕەکانیان نادیارە.
شەهیدانی دەروازەی شار، لەگەڵ تێکڕای
شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان، ئەو چرایەن کە رێگای ئازادیمان ڕووناک دەکەنەوە،
نیشانیان داین کە ئازادی بەچ خوێنێک بەدەستهاتووە، ئەرکی ئەمڕۆی ئێمە زیندوو
هێشتنەوەی یادەوەرییەکانیانە نەک تەنها بە ووتار و شیوەن، بەڵکو بە پارێزگاریکردن
لەو بەها باڵایانەی لەپێناویدا گیانی شیرینیان بەختکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26 -
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
کوردستان 05:09 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

