riklam

زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران

کوردستان 09:21 PM - 2026-07-28
دەروازەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ماڵپەڕی زانکۆ

دەروازەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی توانی وەک یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، وەشانی ڕەسەنی بەرنامەی جیهانیی (EndNote) بخاتە بەردەست توێژەران، مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا، بە ئامانجی پشتیوانیکردنی توێژینەوەی زانستی و بەرزکردنەوەی کوالێتیی توێژینەوە ئەکادیمییەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی زانکۆی سلێمانی،ئەم دەستکەوتە زانستییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتیی زانکۆدا هاتووەتە دی، بۆ دابینکردنی نوێترین ئامرازی ئەکادیمیی جیهانی؛ بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی توێژینەوەی پێشکەوتوو، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە ئامادەکردنی توێژینەوە، نامە و تێزە ئەکادیمییەکاندا.

زانکۆی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکردووە: دابینکردنی وەشانی ڕەسەنی ئەم بەرنامەیە، دەرفەتێکی زێڕین بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی دەڕەخسێنێت، تاوەکو کارایی ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان بەهێزتر بکەن و پڕۆسەی بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە زانستییە باوەڕپێکراوەکانی جیهاندا ئاسانتر بکەن، کە ئەمەش پێگەی زانکۆ لە کایەی توێژینەوەی زانستی و داهێناندا جێگیرتر دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرنامەی (EndNote)، دیارترین ئامرازی جیهانیی تایبەتمەندە لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە زانستییەکاندا؛ بەرنامەکە هاوکارێکی سەرەکیی توێژەرانە لە ڕێکخستنی سەرچاوەکان، جێگیرکردنی ئاماژەدانە زانستییەکان (Citations) بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و دروستکردنی لیستی سەرچاوەکان بەگوێرەی شێوازە جیهانییە جیاوازەکان، کە ئەمەش کاتێکی زۆر دەپارێزێت، هەڵەکان کەم دەکاتەوە و ئاستی نووسینی ئەکادیمی بەرز دەکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket