riklam

هەرێم.. بۆ دابەشكردنی نەوتی ماڵان 317 ملیۆن لیتری پێویستە

کوردستان 04:02 PM - 2026-09-14
دابەشكردنی نەوتی ماڵان PUKMEDIA

دابەشكردنی نەوتی ماڵان

نەوتی سپی

هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 317 ملیۆن و 590 هەزارو 800 لیتر نەوت هەیە بۆئەوەی بەسەر ماڵاندا دابەشی بكات،  بەشێوەیەك ئەگەر بۆ هەر خێزانێكی ناوشار لەساڵەكەدا بڕی 200 لیترو بۆ دەرەوەی شاریش بڕی 400 لیتر نەوت دابین بكات.

د. بێستون محەمەد، پسپۆڕ لەبەڕێوەبردنی نەوت و گازی سروشتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەگەر حكومەت ساڵانە بۆ هەر خێزانێك 200 لیتر نەوت بە نرخی رەسمی دابین بكات، لەهەرێمی كوردستان بەپێی نوێترین ئامار یەك ملیۆن و 379 هەزارو 163 خێزان هەیە، كەتێكڕای گشتی دەكاتە 317 ملیۆن و 590 هەزارو 800 لیتر، كە ئەمەش قەبارەیەكی گەورەیەو پێویستی بە پاڵپشتی حكومەتی عیراق هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، پارێزگای هەولێر زۆرترین پێداویستی سووتەمەنی هەیە، بە كۆی گشتی 532 هەزارو 670 خێزان، ساڵانە پێویستیان بە سووتەمەنییە، كە ئەگەر بۆ هەر خێزانێكی ناوشار بڕی 200 لیتر نەوت و بۆ هەر خێزانێكی دەرەوەی شاریش بڕی 400 لیتر دابین بكرێت، تەنها لە پارێزگای هەولێر پێویستە 123 ملیۆن و 579 هەزارو 400 لیتر نەوت دابین بكرێت، لەو رێژەیەش 89 ملیۆن و 488 هەزارو 600 لیتری بۆ ناو شارو 34 ملیۆن و 90 هەزارو 800 لیتریشی بۆ دەرەوەی شارە.

راشیگەیاند: بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە،  بە كۆی گشتی 508 هەزارو 165 خێزان، ساڵانە پێویستیان بە سووتەمەنییە، كە ئەگەر بۆ هەر خێزانێكی ناوشار بڕی 200 لیتر نەوت و بۆ هەر خێزانێكی دەرەوەی شاریش بڕی 400 لیتر دابین بكرێت، تەنها لە پارێزگای سلێمانی پێویستە 112 ملیۆن و 812 هەزارو 600 لیتر نەوت دابین بكرێت، لەو رێژەیەش 90 ملیۆن و 453 هەزارو 400 لیتری بۆ ناو شارو 22 ملیۆن و 359 هەزارو 200 لیتریشی بۆ دەرەوەی شارە.

د. بێستون محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: بۆ پارێزگای دهۆكیش كە كەمترین پێداویستی هەیە، بە كۆی گشتی 338 هەزارو 328 خێزان، ساڵانە پێویستیان بە سووتەمەنییە، كە ئەگەر بۆ هەر خێزانێكی ناوشار بڕی 200 لیتر نەوت و بۆ هەر خێزانێكی دەرەوەی شاریش بڕی 400 لیتر دابین بكرێت، تەنها لە پارێزگای سلێمانی پێویستە 81 ملیۆن و 198 هەزارو 800 لیتر نەوت دابین بكرێت، لەو رێژەیەش 54 ملیۆن و 132 هەزارو 400 لیتری بۆ ناو شارو 27 ملیۆن و 66 هەزارو 400 لیتریشی بۆ دەرەوەی شارە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket