riklam

رێباز بێركۆتی پێشوازی لە سەنعان ئەحمەد ئاغا قەساب كەسایەتی دیاری شاری هەولێر كرد

ی ن ک 02:46 PM - 2026-09-16
بارەگای مەڵبەندی هەولێر تایبەت

بارەگای مەڵبەندی هەولێر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمرۆ رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی، لەهۆڵی شەهید عەبدولخالق مەعروف لەبارەگای مەڵبەندی هەولێر بەگەرمی پێشوازیكرد لە سەنعان ئەحمەد ئاغا قەساب كەسایەتی دیاری شاری هەولێر .

لەدیدارێكدا كە بەئامادەبوونی جێگران و كارگێران و هەڤاڵانی مەڵبەند بەرێوەچوو،رێباز بێركۆتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهاتنی سەنعان قەساب بۆ بارەگای مەڵبەند و رایگەیاند كاك سەنعان قەساب كەسایەتیەكی دیاری شاری هەولێرە ،یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەمیشە وەك دۆستێكی لەمێژینەی خۆی لێیدەروانی ،ئەمە جگە لەوەی جەنابی سەرۆك مام جەلال و كاك سەنعان قەساب پەیوەندییەكی پتەویان هەبوو ،ئێمەش ئەو پەیوەندیە دەپارێزین و گەشەی پێدەدەین .

لەبەرامبەردا ،سەنعان قەساب وێرای پیرۆزبایی لەرێباز بێركۆتی بەبۆنەی بوونی بەلێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی ،رایگەیاند ئەمرۆ زۆر خۆشحاڵم كە لەنێو دۆست و براكانی خۆمم ،رێباز بێركۆتی لای ئێمە جێگای تەقدیر و خۆشەویستە ،پەیوەندی ئێمە هەمیشە پەیوەندیەكی رێزلێگیراو بوە لەنیوان هەردوو لا ،ئێمە باشترین پەیوەندی دۆستانەمان هەبوو لەگەڵ جەنابی سەرۆك مام جەلال .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket