riklam

مەکتەبی سکرتارییەت مامۆستا ڕەووف بێگەرد بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 03:17 PM - 2026-09-16
مەکتەبی سکرتارییەت مامۆستا ڕەووف بێگەردی بەسەرکردەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەت مامۆستا ڕەووف بێگەردی بەسەرکردەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا ڕەووف بێگەرد دەکات .

رۆژی 16ـی ئەیلولی 2026، مەکتەبی سکرتارییەت بە یاوەری ئازاد بەرزنجی نووسەر و وەرگێر و سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە شاری سلێمانی سەردانی ئەدیب و نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا( رەووف سابیر سەعید ) ناسراو بە مامۆستا ڕەووف بێگەرد یانکرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی مامۆستا رەووف بێگەرد یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە و قەدرەوە باسیان لە پێگەی مەزن و مێژووی درەوشاوەی مامۆستا ڕەووف بێگەرد کرد کە هەموو تەمەنی خستۆتە خزمەت قەزییەی گەلەکەی و بە نووسینە دڵسۆز و پربایەخەکانی بۆ گەل و خاکەکەی ، بووەتە یەکێک لە فیگەرە دیارەکانی گەلی لە بواری ئەدەب و چیرۆک و رۆمانی کوردیدا ، لە بەرامبەر ئەو مێژووە گەش و درەوشاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو جەخت لە پێگەی مەزنی کرایەوە .

لە بەرامبەردا ، مامۆستا ڕەووف بێگەرد وێڕایی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ مەکتەبی سکرتارییەت سەردان و بەسەرکردنەوەکەشی بەرز نرخاند.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket