قوباد تاڵەبانی: یەکێتی پابەندى ئەو بەڵێنانەیە کە بە خەڵکی کوردستانی داوە
کوردستان 06:38 PM - 2026-09-24
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەیەکى کۆبونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بە ئامادەبوونی کاروان گەزنەیی، لێپرسراوی مەڵبەندی
٦ی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەندەکە
کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (24/9/2026)
بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی گرنگیی دەڤەری سۆرانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم
دەڤەرە لە دەستپێکی شۆڕشی نوێوە و تا ئێستا مەڵبەندێکی گرنگ و جێی بایەخی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بووە و بۆ داهاتووش یەکێتی پلانی هەیە لەم سنوورەدا پێگەی زۆر
بەهێزتر ببێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا لێپرسراوی
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەپێویستی زانی ئەندامانی ئەنجوومەنی
مەڵبەندی راسپارد ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان و ناوچە
جیاوازەکانی دەڤەری سۆران بەهێزتر بکەن و ببنە داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و
داواکارییە رەواکانی خەڵکی سنوورەکە. جەختیشی کردەوە کە دەبێت بە شێوەیەک هەڵسووکەوت بکەن کە هەموو خەڵکی
ناوچەکە، مەڵبەندی یەکێتی بە ماڵی دووەمی خۆیان بزانن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە
یەکێتی بە تەواوی پابەندە بە هەموو ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە و هەر بۆیە تا ئێستاش بە هەموو تواناوە پێداگری دەکات لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی
خزمەتگوزار و دادپەروەر لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە.
سەبارەت بە دۆخی ئێستای یەکێتیش،
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاماژەی بە پێگەی گرنگی یەکێتی کرد
لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەدا و روونیکردەوە کە لە دوای سەرۆک مام جەلالەوە
هەرگیز یەکێتی وەک ئێستا پێگەی بەهێز نەبووە و بۆ هەموو پرسە گرنگەکانی کوردستان و
عێراق و ناوچەکە پرس و راوێژ بە یەکێتی دەکرێت، بە جۆرێک سەرۆک بافڵ جەلال
تاڵەبانی بە بەردەوامی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و ناوەندەکانی بڕیار لە
پەیوەندیدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

