riklam

قوباد تاڵەبانی ستایشی کارەکانی مەڵبەندی دیراسات و ئاکادیمیای کادیران دەکات

ی ن ک 10:10 PM - 2026-10-04
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەت و د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەت و د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەكێتی كۆبووەوە و ستایشی کارەکانی مەڵبەندی دیراسات و ئاکادیمیای پەروەردە و پێگەیاندنی کادیرانی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی وێڕای ئەوەی دەستی خۆشی لە كارەكانی مەڵبەندی دیراسات كرد، هیوای خواست ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیان  فراوانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێ و هەروەها ستایشی كارەكانی ئەكادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی كادیرانیشی لەكردنەوەی خول و راهێنانی بەردەوام بۆ توێژە جیاجیاكانی ئۆرگانەكانی حزب و حكومەت دوایكرد هەموو هەوڵ و كارەكانیان لەچوارچێوەی پێگەیاندنی كادرو گەشەپێدانی ئاستی هەڤاڵان بێت و لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەمدا یەكێتییەكان پەروەردەبكرێن و ئامادەبكرێن بۆ زیاتر خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمان .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا د.یوسف گۆران راپۆرتێكی وردی لەبارەی ئەرك و كارەكانی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی خستەڕوو تەئكید كردەوە لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی ستراتیژی درێژخایەن بەرنامەی كاریان رێكخستووە لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی، بەتایبەتیش هۆشیاركردنەوەی كادیران لەگشت ئاستەكان سەبارەت بە پرس و بابەتە گرنگ و ستراتیجیەكانی پەیوەست بە كاری رێكخراوەیی و حكومەت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket