riklam

سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات

کوردستان 09:19 AM - 2026-10-10
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

سبەینێ یەکشەممە 11ى10ى2026 دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و بەگوێرەى خشتەى بڵاوکراوەى دابەشکردنى مووچە خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابوریى حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش بە چوار رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت، بەجۆرێک لە یەک شەممە 11ى10ى2026 دەست بەدابەشكردنی مووچەکە دەکرێت و رۆژی چوار شەممە 14ى10ى2026 كۆتایی بەدابەشكردنی دێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژى پێنج شەممە 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی (835.553.000.000 ) هەشت سەد و سی و پێنج ملیار و پێنج سەد و پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket