سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: به شه‌راكه‌تی گوماناوی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نابێت
کوردستان 02:14 PM - 2026-10-24
PUKMEDIA
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایده‌گه‌یه‌نێت، له دابه‌شكردنی داهاتدا ناهه‌قی هه‌یه، شه‌راكه‌تێكی گوماناوی له‌حكومه‌ت ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی به‌بێ یه‌كتر ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن، ده‌شڵێت: گه‌وره‌ترین كۆدی بنه‌ڕ‌ه‌تی لای یه‌كێتی، كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له چواره‌مین دیداری گوڵه‌خانه دا، رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان هیچ رۆڵێكی له جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌بووه و هه‌وڵیداوه خۆی له هه‌موو جه‌نگێك بپارێزێت، چونكه گه‌له‌كه‌مان له خه‌باتی رزگاریخوازیدا هه‌زاران كه‌سی شه‌هید بووه و ماڵ و سامانی سوتاوه و كاتی هاتووه و پشوو بدات.
له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پارتی و یه‌كێتی هه‌ر كامیان بیانه‌وێت حكومه‌ت به ته‌نیا دروست بكه‌ن تا دێگه‌ڵه زیاتر ناڕ‌وات، هه‌روه‌ها له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كادا ناهه‌قی هه‌یه، شه‌راكه‌تێكی گوماناویش له‌حكومه‌ت ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات.
په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین كۆدی بنه‌ڕ‌ه‌تی لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه پێشتر گفتوگۆمان هه‌بووه له‌سه‌ر دیدی هاوبه‌ش، به‌ڵام له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتدا نابێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین، له رێگای سیاسیه‌تێكی پۆپۆلیستی ناهه‌قییه‌كان به هه‌ق له قه‌ڵه‌م بده‌ین و بیفرۆشین به هاووڵاتیان، بۆیه شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانی ئێمه چاره‌سه‌ر بكات.
له باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، رایگه‌یاند: ره‌نگه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌س هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی برسێتی له‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام ناڕ‌ه‌زایه‌تی هه‌یه له سه‌ر نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهاته‌كان، كه ئه‌مه‌ش كرۆكی كاری دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانه، بۆیه هه‌وڵبدرێت داهاته‌كان به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكان به یه‌كسانی دابه‌شبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بێت و له‌یه‌كچوو بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌ك كۆدمان هه‌یه، به‌و كۆده ده‌توانین قه‌واره‌ی هه‌رێم بپارێزین،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وته‌كانی كه هه‌مانه بیپارێزین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتووه، هه‌روه‌ها خه‌بات بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی كه جێبه‌جێ نه‌كراون جێبه‌جێ بكرێن، به‌تایبه‌ت ماده‌ی 140 كه كرۆكی ده‌ستووره.
وتیشی: له سوریا‌و له عیراقیش دژایه‌تیكردنی كورد خه‌ریكه هه‌ر به زیندووه‌كانه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو مردووه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كرا له دیمه‌شق.
له باره‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دووپاتی كرده‌وه:ئێستا له به‌غداد كه باس له هه‌مواری كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌وڵده‌درێت كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بقۆزنه‌وه.
له‌كۆتایشدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند: گرژییه‌كانمان ورده ورده به‌ره‌و خاوبونه‌وه ده‌چێت، هه‌موو لایه‌كمان تێگه‌یشتووین له‌وه‌ی ناتوانین به‌بێ یه‌كتر كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌گژ به‌هه‌ڕ‌ه‌شه‌كاندا بێینه‌وه و له هه‌مانكاتدا رێگری بكه‌ین له ده‌ستدریژیكردن له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمار رێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانی بەسەر کردەوە
03:23 PM - 2026-10-24 -
داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عیراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
03:07 PM - 2026-10-24 -
هێرشەکانی سەر یەمەن بەردەوامە و لە سعودیەش هۆشداری بەهاووڵاتیان دەدرێت
11:16 AM - 2026-10-24 -
هێرشێکى تیرۆرستى لە ئوردن ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە
11:14 PM - 2026-10-23
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:14 PM - 2026-10-24 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: به شه‌راكه‌تی گوماناوی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نابێت
ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
10:59 AM - 2026-10-24
سبەینێ پەرلەمانی عیراق بۆ چوار تەوەری جیاواز کۆدەبێتەوە
09:23 AM - 2026-10-24
سەرۆک بافڵ: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەى سەر کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی ئوردن دەکەین
11:00 PM - 2026-10-23
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کەسایەتی و بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە
09:59 PM - 2026-10-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
جیهان 10:59 AM - 2026-10-24 -
سبەینێ پەرلەمانی عیراق بۆ چوار تەوەری جیاواز کۆدەبێتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-10-24 -
هێرشێکى تیرۆرستى لە ئوردن ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە
جیهان 11:14 PM - 2026-10-23 -
سەرۆک بافڵ: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەى سەر کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی ئوردن دەکەین
کوردستان 11:00 PM - 2026-10-23 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کەسایەتی و بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە
کوردستان 09:59 PM - 2026-10-23 -
شەهیدانی دەروازەی شار ئەو ڕۆژەی مێژوو ناتوانێت لە بیری بکات
بیروڕا 07:24 PM - 2026-10-23 -
وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغداد
کوردستان 06:43 PM - 2026-10-23 -
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر:شانازیی بە تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەین
کوردستان 06:14 PM - 2026-10-23







دابەزێنە

