riklam

سبەینێ پەرلەمانی عیراق بۆ چوار تەوەری جیاواز کۆدەبێتەوە

عیراق 09:23 AM - 2026-10-24
وێنەیەکى کۆبوونەوەى پێشترى ئەنجومەنەکە راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

وێنەیەکى کۆبوونەوەى پێشترى ئەنجومەنەکە

ئەنجومەنی نوێنەران

بەپێی کارنامەی بڵاوکراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمان بۆ چوار تەوەر بەڕێوەبچێت، کە دیارترینیان سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری جێگرەوە، دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەران و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەرانە.

بەپێى ئەو کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دانیشتنەکە بڵاویکردوەتەوە بڕیارە سبەینێ یەک شەممە 25ى10ى2026 دانیشتنەکە بەڕیوەبچێت و تەوەرى یەکەم بریتى دەبێت لە، سوێندخواردنى دەستووریی لەلایەن ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی جێگرەوە.

ئاماژە بە ئەوەشدراوە: تەوەرى دووەم دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەران ژمارە 173ی ساڵی 1965.

هاوکات لە کارنامەى بڵاوکراوەدا هاتووە: تەوەرى سێیەم بریتى دەبێت لە، دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاساییی درێژخایەن بە فەرمانبەران و تەوەرى چوارەم بریتى دەبێت لە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری ژمارە 14ی ساڵی 2010.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket