riklam

داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عیراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

عیراق 03:07 PM - 2026-10-24
یەکێک لە کێلگەکانی نەوتی عیراق وەزارەتی نەوت

یەکێک لە کێلگەکانی نەوتی عیراق

لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا عیراق 533 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و روانگەی ئیكۆی عیراقیش ئاشکرای دەکات، داهاتەكەی زیاتر لە 37 ملیار دۆلارە.

روانگەی ئیكۆی عیراق لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیانی سۆمۆ كە رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 533 ملیۆن و 459 هەزار و 327 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەكراوە.

دەشڵێت، داهاتی ئەو بڕە نەوتە 37 ملیار و 388 ملیۆن و 384 هەزار و 828 دۆلار بووە و زیاتر لە 33 ملیار دۆلار خراوەتەسەر هەژماری بانكی ناوەندی عیراق.

راشیگەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 25 ملیۆن و 95 هەزار و 454 بەرمیل لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە بە تێكڕایی رۆژانە دەكاتە 93 هەزار بەرمیل.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەرێگەی باکورەوە 50 ملیۆن و 757 هەزار و 644 بەرمیلی بۆ توركیا هەناردەكراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket