riklam

نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت

کوردستان 11:48 AM - 2026-10-10
دۆلار و دینار AI / PUKMEDIA

دۆلار و دینار

ئابووری

ئەمڕۆ نرخى دۆلار بە دینارى عیراقى بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو دابەزینى بەخۆوە بینى، ئەگەرچى نرخەکان هێشتا جێگیر نەبوون.

ئەمڕۆ شەممە 10ى10ى2026 لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى دراوەکان و بە تایبەت لە سلێمانى نرخى 100 دۆلار لە نێوان 162 هەزار دینار بۆ 163 هەزار دینارى عیراقى لە گۆڕاندایە و بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو کە نرخى 100 دۆلار لە 165 هەزار دینار کەمتر نەبوو دابەزینى نرخى دۆلارە، ئەگەر چى نرخەکان هێشتا ناجێگیرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژى 7ى10ى2026 بە گوێرەى نووسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە رۆژی 6ی 10ی 2026، بڕیاریدا بە هەمووار كردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەك، نرخی كڕین لە وەزارەتی دارایی بۆ هەر دۆلارێك بە هەزار و 500 دینار دەبێت و نرخی  فرۆشتن بۆ بانكەكان بە هەزار و 510 دینار دەبێت و نرخی فرۆشتنی بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكان بۆ سوودمەندبووی كۆتایی (هاووڵاتییان) بۆ هەر دۆلارێك، هەزارو 520 دینار دەبێت.

هەر بەپێی نووسراوەكە، بڕیارەکە لە رۆژى 7ی 10ی 2026 جێبەجێ کرا و ئەمەش کاریگەرى لەسەر بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عیراقى هەبووە و هەتا ئێستاش بەردەوامە، چونکە پێش ئەو بەروارە بانکى ناوەندى عیراق نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە 132 هەزار دینار دیاریکردبوو، لە بازاڕى دراویش نرخەکان لە گۆڕاندا بوون، بەڵام بەراورد بە ئێستا نرخەکان کەمتر بوون و لە خوار 160 هەزار دینارەوە بوو.

بە گوێرەى پێشبینى شارەزایان لە چەند رۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عیراقى زیاتر دادەبەزێت و یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێننەوە بۆ گەیشتنى 13 ملیۆن دۆلار بۆ عیراق کە لە رۆژى 24ى9ى2026 سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو: هەوڵەکانی سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عیراق بووە هۆی گێڕانەوەی 13 ملیۆن دۆلار لەو پارە عیراقییانەی کە بەپێی بڕیاری دادوەری لە بانکەکانی فەرەنسا دەستیان بەسەردا گیرابوو و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

PUKMEDIA    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket