riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: حامیدە سورو خانەوادەكەی خەباتگێڕو تێكۆشەرن

ی ن ک 03:23 PM - 2026-10-19
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەری دێرین حامیدە سور راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەری دێرین حامیدە سور

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 19ـی 10ـی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو كادر و تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ حامید قادر میرزا عەبدوڵڵا پێنجوێنی ناسراو بە (حامیدە سور )ی كرد .

لەو سەردانەدا ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە نزیكەوە لە هەواڵ و باردۆخی تەندروستی هەڤاڵ حامید یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ حامیدە سور و خێزانەكەی وەك خانەوادەیەكی خەباتگێڕ و تێكۆشەری خەباتی شاخ لە شارۆچكەی پێنجوێن كە بەو پەڕی گڕوتینی كوردایەتیەوە هاتبوونە مەیدانەكە بۆ مافی رەوای گەلەكەیان. 

هاوكات مەكتەبی سكرتارییەت لەبەرامبەر خەباتی پاك و دەنەبڕاویاندا سڵاوی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشكەشكردوو جەخت لە مێژووی بەرزیان كرایەوە .

لایخۆیەوە ، هەڤاڵ حامیدە سوور سوپاسی بەسەركردنەوەكەی كردو وتی هەمیشە هەڤاڵ و كادرێكی دڵسۆز دەبێت بۆ گەل و خزمەتكردنی خەڵك .

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket