وەزارەتی داد راسپاردەكانی تایبەت بە كوردی فەیلی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات
کوردستان 10:06 PM - 2026-10-25
راگەیاندنی وەزارەتی داد
كۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانیی تایبەت بە سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەكانی سەر كوردانی فەیلی
بەسەرۆكایەتیی وەزیری داد، لیژنەی فەرمانی دیوانیی تایبەت بە سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەكانی سەر كوردانی فەیلی كۆبوونەوەی خۆی ساز كردو راسپاردەكانی بۆ پەسندكردن ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
بە سەرۆكایەتیی د. خالید شوانی وەزیری داد، لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (80)ی ساڵی 2026 ی، تایبەت بە بەدواداچوون و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی حكومەت بۆ سڕینەوەی ئەو شوێنەوارە خراپانەی بەر كوردانی فەیلی كەوتوون، بە بەشداریی نوێنەرانی ژمارەیەك لە وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە دادپەروەری بۆ ڕۆڵەكانی ئەم توێژە و گەڕاندنەوەی مافەكانیان.
وەزیری داد جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی حكومەت كردەوە بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەكان كە بەر كوردانی فەیلی كەوتوون، هەروەها پەرۆشیی حكومەتی بۆ گەڕاندنەوەی دادپەروەری بەرامبەریان دووپاتكردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیار و ڕاسپاردە دەركران وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنیان بە ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەندكردنیان؛ كە بریتی بوون لە بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ و زەوییە دەستبەسەرداگیراوەكان، سەرەڕای دوكیۆمێنتكردنی ئەو پێشێلكارییانەی لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا هەمبەر كوردانی فەیلی ئەنجامدراون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە میانی زیاكردنی نوێنەرێكیان بۆ لێژنەی ئامادەكردنی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە كەیسەكانی مافی مرۆڤ.
هەروەها ڕاسپاردەكان ئامادەكردنی ئەرشیفی نیشتمانی بۆ تاوانەكانی جینۆساید و ڕاگواستنی زۆرەملێیان لەخۆگرت، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر پێویستیی ئاسانكاریكردنی ڕێكارە ئیدارییەكان و ڕاپەڕاندنی مامەڵەكانی ڕۆڵەكانی ئەم توێژە، لەگەڵ گرتنەری بڕیار و ڕاسپاردەی دیكە كە بەشدار دەبن لە چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان و گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ زیانلێكەوتووان.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، وەزیری داد جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەكان كردەوە بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان و كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ زیانلێكەوتووان، بە شێوەیەك كە گەڕاندنەوەی مافەكانیان و چەسپاندنی بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی مسۆگەر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
01:44 PM - 2026-10-27
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
01:20 PM - 2026-10-27
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
01:07 PM - 2026-10-27
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
10:52 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26 -
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
کوردستان 05:09 PM - 2026-10-26 -
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
کوردستان 04:00 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
ی ن ک 02:38 PM - 2026-10-26







دابەزێنە

