riklam

دوو پێشمەرگەی دێرین: سەربەرزین بە خەبات و تێکۆشانمان

کوردستان 08:48 PM - 2026-11-02
بەشێک لە سەردانەکان PUKMEDIA

بەشێک لە سەردانەکان

رۆژی ٢ـی ١١ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری رانیە لە دوو سەردانی جیادا ، هەریەک لە هەڤاڵان (رزگار ئەحمەد عەلی و عسمەت تەها ئەحمەد) پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینیان بەسەر کردەوە .

لەو بەسەر کردنەوانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خوازرا .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رابردووی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتی هەڤاڵان رزگار ئەحمەد و عسمەت تەها یان خستەوە روو وەک دوو پێشمەرگەی پڕ لە ورە و مەچەک قایمی سەنگەرەکانی کوردایەتی کە لە هەموو رۆژە سەختەکانی خەباتی شاخدا ئازایانە تێدەکۆشان بۆ ئازادی و مافی رەوای گەلەکەیان . لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت پەیامی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو جەخت لە خەباتی پاکیان کرایەوە .

لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان رزگار ئەحمەد و عسمەت تەها پێزانینیان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەیان و روونیان کردەوە سەربەرزین بە خەبات و تیکۆشانمان وەک پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ و یەکێتی بۆ گەل و خاکەکەمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket