riklam

ڕەفعەت عەبدوڵا: قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى پێکهاتەکانى کوردستان بە گرنگ دەزانین

کوردستان 02:27 PM - 2026-11-03
ڕەفعەت عەبدوڵا و ئایدن مەعروف نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی

ڕەفعەت عەبدوڵا و ئایدن مەعروف

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان بە پێویست و گرنگ دەزانین.

ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ئایدن مەعروف لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و وەفدێکی یاوەری و دۆخی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد.

لەکۆبوونەوەکەدا کە سالار لالەسەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوندییە کوردستانیەکان ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک جەختی لەسەر یەکگوتاری و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان کردەوە و قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستانی بەپێویست و گرنگ وەسفکرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket