دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: هیچ پرۆسەیەک بەبێ یەکێتی سەرکەوتوو نابێت
کوردستان 06:39 PM - 2026-11-03
PUKMEDIA
بەشێک لە کۆبونەوەکە
ئەمڕۆ 3-11-2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر ، بەسەرپەرشتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، بەئامادەبوونی هەڤاڵان عوسمان شوانی، سەمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردی پەرلەمان و حکومەت، کۆبوونەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی رووداوەکانی ناوچەکەو دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خرایە بەرباس و گفتووگۆ.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ هەڤاڵان روونکردەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە، دوای دوو ساڵ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەڵویستی یەکێتی نەگۆڕە کە هاوبەشێکی راستەقینە بین لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان باسکردن بوو لە بەڵێن و داواکارییەکان بۆ چاکسازی و هاوبەشیی راستەقینە لە دەسەڵات، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: “هیچ پرۆسەیەک بەبێ بەشداری یەکێتی سەرکەوتوو نەبووەو نابێت”.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ گرنگی و بایەخی بۆردی حکومەت و پەرلەمان و نوێنەرانی یەکێتی لەناو حکومەت و دامودەزگاکاندا وەک پردێکی ئاڵۆگۆر و هەڵسەنگاندن بۆ هەڤاڵان روونکردەوەو رایسپاردن هاوکارو پشتیوانی ئەو بۆردە کاریگەرەبن بۆئەوەی زیاتر خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک بکرێت لە جێبەجێکردنی کاروبارەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

