پیرۆزباییەکان بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان
کوردستان 09:37 AM - 2026-11-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی ژنانی کوردستان
ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا تێدەپەڕێت،
بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک پەیام و بروسکەی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکرێت.
دەقی پیرۆزباییەکان....
سەرۆک بافڵ: یەکێتى ژنان بەشێکی دانەبڕاو بووە لە خەباتی رەوای
گەلەکەمان
بەڕێزان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی 37ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
مێژووی پڕ لە سەروەری و خزمەتەکانی یەکێتیی ژنانی کوردستان، سەلمێنەری ئەو راستییەن کە رێکخراوەکەتان هەمیشە سەنگەرێکی پتەوی داکۆکیکردن بووە لە مافەکانی ژنان و بەشێکی دانەبڕاو بووە لە خەباتی رەوای گەلەکەمان و مێژووی درەوشاوەی یەکێتی. دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ ئەو هەنگاوە نوێگەری و بەرنامە پێشکەوتنخوازەی گرتووتانەتە بەر بۆ درێژەدان بە خزمەتەکانتان و چاوەڕوانین ئەو ستراتیجە نوێیەی داتانڕشتووە ببێتە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردن لە سەرخستنی داخوازییە رەواکانی ژنان لە وڵاتەکەماندا.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە باوەڕی نەگۆڕمانەوە وەک هەمیشە داکۆکیکاری راستەقینەی بەدیهێنانی مافەکانتان دەبین، لەگەڵتانین بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی شایستە تاوەکو ژنانی ئازا و ئازادی کورد لە کایە سیاسی، کارگێڕی و کۆمەڵایەتییەکاندا خاوەن بڕیاری راستەقینە بن و دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێندرێت لە بەڕێوەبردن و سەرخستنی کۆمەڵگەکەماندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵا بۆ یەکێتى ژنان: ڕۆڵی دیارتان بەرز دەنرخێنم
بەڕێزان... لەیەکێتیی ژنانی کوردستان
سڵاوی بەردەوامی و نوێبونەوەتان لێ بێت
لەیادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا، جوانترین
پیرۆزبایی پێشکەشی ئێوەو سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەم و ڕۆڵی دیارتان لەپێشکەوتنی
کۆمەڵگەو بەهێزکردنی پایەکانی دادپەروەری و یەکسانیدا بەرز دەنرخێنم، ئومێدی سهركهوتنی
زیاترتان بۆ دهخوازم لەبونیادنانی كۆمهڵگەیهكی ئازادتر، دادپهروهرترو پێشكهوتووتردا.
(ی.ژ.ک) لەمێژوی خۆیدا سەلماندویەتی
هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لەگەشەپێدانی کۆمەڵگەیەکی ژیاری، لەم یادەدا بەشکۆوە ڕەنج و
قوربانیدانی ژنان و (ی.ژ.ک) بەڕێزەوە دەنرخێنین.
(ی.ن.ک) پشتیوان و پشتگیرتانەو باوەڕی
تەواومان بەهێزو داهێنانی ژنان هەیەو بەکردار خەبات دەکەین کەژن هاوبهشێكی ڕاستهقينهیە
لهدروستكردنی بڕیارو ئایندەدا.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە یەکێتی ژنانی کوردستان دەکات
هەڤاڵ خاتوو لاڤە حیکمەت سەرپەرشتیاری گشتی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی رێکخراوی تێکۆشەری یەکێتی ژنانی کوردستان
لە یادی 37 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا پیرۆزباییەکی
گەرمتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
یەکێتی ژنانی کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاری ئاوارەیی پاش ئەنفال، لە
هەنگاوێکی بوێرانە لەسەر دەستی تێکۆشەر هەڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بە هاوکاری
هەڤاڵ کافیە سلێمان هاوڕێکانیان دامەزرا و بووە هەوێنی بەگەڕخستنی تواناکانی ژنانی
کوردستان لە کایەی سیاسی و رێکخراوەییدا.
لە پاش راپەڕینەوە داکۆکییەکانی ئەم رێکخراوە لە ژنانی کوردستان بە
جۆرێک بوو کە لە پێگەیاندن و دروستکردنی چەندین کادر و شارەزا لە بوارە جیاجیاکانی
پیشەیی، دیموکراتی و ژیارییدا رۆڵێکی بەرچاو و سەنگینی هەبووە لە رێی سەرخستنی
رەوتی یەکسانیخوازی و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان.
ئێستاش لە قۆناغی نوێکردنەوەی رێکخراوەکەتاندا، بەرپاکردنی ستایلێکی
نوێباو و زیندووی رێکخراوەیی ئومێدی پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتری بزووتنەوەی ژنانی
هێناوەتە کایەوە. دڵنیاین لەم قۆناغەشدا رەوتی کاری یەکێتییەکەتان بەرەوپێش دەچێت
و لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمدا یەکدەگرێتەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ قۆناغی نوێ دەخوازین و سڵاو بۆ تێکۆشانی پێشەنگانی
خەباتی یەکێتی ژنان دووپات دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی: پشتیوانیی
خۆم بۆ یەکێتیی ژنان دووپاتدەکەمەوە
بەڕێزان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی یەکێتیی ژنانی کوردستان
لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا، گەرمترین
پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندامانی رێکخراوەکەتان دەکەم.
یەکێتیی ژنان بە مێژوو و
خەباتی خۆی بەشێکی گرنگی لە بەرگری لە ماف و پێگەی ژنان لە کوردستان بەدەستهێناوە.
لەم قۆناغەشدا نوێکردنەوەی ڕێکخراوەکەتان و گرتنەبەری بیروڕای نوێ، هەنگاوێکی
گرنگە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی بەهێزتر.
دڵخۆشم لەماوەی ساڵێکدا کار و چالاکیی جۆریتان ئەنجامدا، کە ئەمە
سەرەتایەکی کاریگەر دەبێت بۆ ئەو خزمەتەی لەداهاتوودا پێشکەشی ژنانی کوردستانی
دەکەن.
هیوادارم و داواشتان لێدەکەم کە نوێبوونەوەتان بکەنە دەستپێکێکی تر بۆ
نزیکبوونەوەی زیاتر لە خواست و پێویستییەکانی ئەمڕۆی ژنانی کوردستان و بوون بە
دەنگ و پشتیوانییەکی راستەقینە بۆ داواکاری و مافەکانیان و بەشداریی کارایان
لەسەرجەم کایەکاندا.
لەم یادەدا، پشتیوانیی
خۆم بۆ یەکێتیی ژنان و هەموو هەوڵ و چالاکییەکانتان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە
کوردستان دووپاتدەکەمەوە.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

