riklam

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

ی ن ک 03:21 PM - 2026-11-05
بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی PUKMEDIA

بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

كەمێك پێش ئێستا بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دەستیپێكرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی 11ی 2026، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەئامادەبوونی نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەستیپێكرد.

پاش ئەوەی دوێنێ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەریی، نەوەی نوێ، هەڵوێست، بزووتنەوەی گۆڕان و چەند فراكسیۆنێكی دیكە ئەنجامدرا، چاودێرانی سیاسی و خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی بڕیاری لایەنەكان و بەتایبەت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن لەبارەی ئەو كارەی كە بووەهۆی زیاتر لێكترازاندنی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان.

بۆ ئەو مەبەستەش، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ كۆبووەوەو هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی تاوتوێ دەكرێت، هاوكات چاوەڕوان دەكرێت یەكێتی بڕیار لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بدات.

كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی نییەو لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عیراق و تەنانەت جیهانیش بە گرنگییەوە لێی دەڕوانرێت و بە كۆبوونەوەیەكی چارەنووسساز سەیر دەكرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket