riklam

شێخ جەعفەر بۆ مەڵبەندی هەولێر: بەردەوامبن لە خزمەتەکانتان

کوردستان 01:47 PM - 2026-11-09
رێباز بێرکوتی و شێخ جەعفەر PUKMEDIA

رێباز بێرکوتی و شێخ جەعفەر

ئەمرۆ 9-11-2026 ،شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری مامۆستا جەلال شێخ كەریم سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی كرد و بەگەرمی لەلایەن رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر و جێگران و كارگێران و كادیرانەوە پێشوازیكرا.

لەو سەردانەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەگرنگی مەڵبەندی هەولێر كرد ، هانی دان لەكارە سەركەوتوەكانیان بەردەوام بن بۆ خزمەت كردن بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .

رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی بەناوی مەڵبەندەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی كرد و خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە دەڕبری و رایگەیاند كاك شێخ جەعفەر هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی مەڵبەندی سێ بوە ،بەگرینگیەوە لەو پشتیوانیە دەڕوانین .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket