riklam

یەکێتی لە مۆسکۆ دیدگای کورد لەبارەی ئاستەنگەکانی پرۆسەی سیاسیی عیراق ڕووندەکاتەوە

کوردستان 09:47 PM - 2026-11-10
توێژینەوەی نیشتمانی - سکۆڵی باڵای ئابووری تایبەت

توێژینەوەی نیشتمانی - سکۆڵی باڵای ئابووری

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 11ی10ی2026 لە زانکۆی توێژینەوەی نیشتمانی - سکۆڵی باڵای ئابووری، مێزگردێک لەلایەن یەکێتیی کوردناسانەوە لەژێر ناونیشانی "فاکتەری کوردی لە پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا" بەڕێوەچوو، کە نوێنەری بەشێک لە دامەزراوە سیاسی و دیبلۆماسی و ناوەندە زانستییەکان بەشداربوون و دە توێژینەوە لەبارەی پرسی کورد لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسیی عیراقدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لەمێزگردەکەدا نوێنەری بەشێک لە دامەزراوە سیاسی و دیپلۆماسی و ناوەندە زانستییەکان بەشداربوون و دە توێژینەوە لەبارەی پرسی کورد لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسیی عیراقدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هاوکات هەشت پرۆژەی جیاوازی کلتووری خرانەڕوو، کە خزمەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی نێوان ڕووسیای فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لە دەستپێکی مێزگردەکەدا، جەخت لەوەکرایەوە، یەکێتیی کوردناسان مینبەرێکی سەربەخۆیە و هەوڵدەدات پردێکی پەیوەندیی ڕۆشنبیری و فەرهەنگیی نێوان ڕووسیای فیدراڵ و کۆمەڵە جیاوازە کوردییەکان بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،پاشان وەک میوانی تایبەتی مێزگردەکە، دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکان، تیشکی خستەسەر بارودۆخی کورد و دیدگەی کورد بۆ سەرجەم پرۆسەی سیاسیی عیراق و ئەو خاڵانەش کە مایەی دڵەڕاوکێی لایەنە کوردییەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عیراقن.

دواتر سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیشکی خستەسەر مێژووی بەشداریکردنی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عیراق و ئەو بابەتە هەنووکەییانەی کە مایەی نیگەرانیی نەتەوەی کوردن بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket