riklam

سەرۆک بافڵ: مێژوو سەلماندوویەتی سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت

کوردستان 09:39 AM - 2026-11-14
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ئەمڕۆ 14ى11ى2026 بەبۆنەى 242ـەمین ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامى پیرۆزبایى ئاڕاستەى خەڵکەکەى دەکات.

دەقى پەیامەکە:

لە 242ـەمین ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانیدا، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی سەربەرز و دڵسۆزی شاری شاران دەکەین.

سلێمانی تەنها جوگرافیایەک نییە، بەڵکو رۆحێکی زیندوو، بیرێکی ئازاد و قەڵایەکی لەبننەهاتووی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و نادادییە. ئەمڕۆ بە وەفا و پێزانینێکی زۆرەوە سەری رێز لەبەردەم یاد و مێژووی هەموو ئەو شۆڕشگێڕ، شاعیر، ئەدیب، هونەرمەند و کەسایەتییە مەزنانەدا دادەنەوێنین کە ناسنامەی پایتەختی رۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانییان بە سلێمانی بەخشی، هەروەها شانازی بە خۆڕاگریی خەڵکە مەردەکەیەوە دەکەین کە لە هیچ قۆناغێکدا سازشیان لەسەر ئیرادە و شکۆی شارەکەیان نەکردووە.

مێژوو سەلماندوویەتی کە سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی نابێت. شایستەترین وەفاداری بۆ قوربانیدانی ئەم شارە و خەڵکەکەی، وتنەوەی قسە و دروشم نییە لە دوورەوە، بەڵکو کارکردنی کرداری، بووژانەوەی ئابووری و گەیاندنی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە بە هەموو گەڕەک و کۆڵانێکی.

بەڵێنمان بۆ سلێمانی و خەڵکە سەربەرزەکەی ئەوەیە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادی و مافەکانیان دەبین، رێگە نادەین هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت و پێکەوە لەگەڵ گەنجە داهێنەر و خەڵکە دڵسۆزەکەیدا، کاروانی گەشەپێدانی سلێمانی بەرەو لوتکە دەبەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket