راوێژکارێکی سەرۆک بافڵ: چاوەڕوانی هەنگاوی جیاوازبن
کوردستان 01:50 PM - 2026-11-15
PUKMEDIA
بێستون فایەق
راوێژکارێکی سەرۆک بافڵ دەڵێت: دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بە هێزی هێز
و هێزی پارە ئەنجامدرا، لەکاتێکدا یەکێتی دەیتوانی بەهەمان نەفەسی باڵە کەمینەکەی
ناو پارتی ئەو دانیشتنە رابگرێت.
بێستون فایەق راوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دانیشتنەکەی رۆژی 4ی نۆڤەمبەری
پەرلەمانی کوردستان هەرێمی کوردستانی بە ئاڕاستەی پەرتەوازەیی و لێکترازان و پەکخستنی یەکجارەکی پەرلەمان و
کۆتایی هێنان بە حکومەت برد، چونکە بەهێزی هێز و هێزی پارە ئەو دانیشتنە ئەنجامدرا.
وتیشی: دانیشتنەکەی پەرلەمان ئیرادەی پەرلەمانتاران نەبوو، بەڵکوو پارە
بڕیاریدا کەئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت، لەکاتێکدا ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بیویستایە بەو سیاسەتەی باڵێکی کەمینەی پارتی کاربکات دەیتوانی رێگری لە
دانیشتنی پەرلەمان بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: کاتێک دەتوانین دانیشتنی پەرلەمان وەک دانیشتنێکی ئاسایی
ببینین کە بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لەدەنگی خەڵک و ئیرادەی پەرلەمانی تێدا
بچەسپێت، یان کۆدەنگی سیاسی گشتی لەسەر دروستببێت.
لەکۆتایی
کۆنگرەکەشدا راوێژکارەکەی سەرۆک بافڵ دەڵێت: ئەو لایەنەی ئەو هەڵە گەورەیەی کرد،
دەبێت چاوەڕوانی هەنگاوی جیاوازتر بێت لە رابردوو، سەرۆک بافڵ ئەو وتانەی پێشکەشی
خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد جێبەجێی دەکات، هەرچەندە هەوڵی نێوەندگیری ناوخۆیی و
هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، بەڵام هیچی لە بارودۆخەکە
نەگۆڕیوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

