شێخ جەعفەر: دانیشتنەکەی 4ی11 مەترسی جددی بۆسەر یەکڕیزی کورد دروستکردووە
کوردستان 04:05 PM - 2026-11-15
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی
ئەمڕۆ 15ی11ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن و هەڤاڵ سەمیر
هەورامی لێپرسراوی بۆردی حکومەت و ئەندامانی بۆردەکە ئامادەیبوون، هەڤاڵ شێخ
جەعفەر، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دووپاتکردەوە و تیشکی خستەسەر دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی
کوردستان و سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانی و مەردانەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی
کرد کە جوامێرانە هەڵوێستیان وەرگرت و بەشداریی دانیشتنەکەی 4ی تەشرینی دووەمیان
نەکرد، هەروەک سوپاسی تەواوی فراکسیۆنی لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستانی کرد کە
هەمان هەڵوێستیان هەبوو و بەشداریی دانیشتنێکیان نەکرد کە مەترسی جددی بۆسەر
یەکڕیزی کورد و کوردستان دروستکردووە، لەو بارەیەوە تەئکیدی کردەوە کە مرۆڤ و حزبی
سیاسی، بەهەڵوێست و خۆڕاگرییەوە جوانن و لە کۆتاییدا ئەو هەڵوێستانە دەمێننەوەو
دەبنە بەشێک لە مێژووی کەسەکان و حزبە سیاسییەکان.
لێپرسراوی ئەنجومەن، کورتەیەکی لەسەر مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان پێشکەش کرد کە لەدوای هەرەسی شۆڕش لەساڵی 1975 لە تاریکی بێ هیواییدا
ئومێدی بە کۆمەڵانی خەڵک بەخشی و بەرەنگاریی دەسەڵاتی بەعس بووەوەو شۆڕشی
هەڵگیرسانەوە. لەدوای سەرخستنی راپەڕینی ئازاری 1991یش بەدەستپێشخەری سەرۆک مام
جەلال و یەکێتی هەڵبژاردن کرا و پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم پێکهێنرا،
هەربۆیە یەکێتی خاوەنی راستەقینەی وڵات و دەستکەوتەکانێتی و پێویستە هەموومان
شانازی بەیەکێتیبوونمان و سیاسەت و پلانەکانی یەکێتییەوە بکەین.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەوەکرایەوە کە یەکێتی بەبەرنامەیەکی
نوێوە لەهەوڵێکی بێ وچاندایە بۆ دەستبەرکردنی ماف و داخوازییەکانی خەڵک و
باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەموو قوربانیدانێکەو لەم
رووشەوە کۆمەڵانی خەڵک لەتەواوی ناوچەکانی کوردستاندا پشتیوانی لەو هەڵوێستەی
یەکێتی دەکەن.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی بۆردی حکومەت و ئەندامانی
پەرلەمانی کوردستان تێڕوانین و گۆشەنیگای خۆیان لەمەڕ دوا پێشهاتەکان دەربڕی و
جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی بڕیارەکانی سەرۆکی یەکێتی کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

