riklam

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی بەغداد دەکەن

کوردستان 11:26 AM - 2026-11-16
بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید

بڕیارە ئەمڕۆ 16-11-2026 سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی بەغداد بکەنەوەو دیدارەکانیان دەستپێبکەنەوە.

رۆژانی 12/13-11-2026 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەردانی بەغدادیان کردوو لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی و هادی عامری و ئەبو ئالا وەلائی و سەید عەمار حەکیم و د. هومام حەمودی کۆبوەوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ هەردوو سەرۆک سەردانی بەغداد بکەنەوەو درێژە بە دیدارە سیاسییەکانیان بدەن.

لە سەردانەکەی ئەمڕۆیاندا وەفدێکی یاسایشیان لەگەڵ دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ.

ئەمەش لەکاتێکدایە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، کە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغداد دەکەنەوەو بەشداری لە کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket