ئایا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی قەوارەی هەرێمە؟
کوردستان 11:40 AM - 2026-11-16
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نەخشەو ئاڵای كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مێژوویەكی پڕ لە قوربانیدانی هەیە لەپێناوی چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانی كورددا لە عیراق و دروستبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان، خۆی بە خاوەنی دەزانێت، شۆڕشی نوێش یەكێكە لەو شۆڕشانەی گەلی كورد كە سەركەوتنی بەدەستهێناوە، سەركەوتنی ئەو شۆڕشە كە سەرۆك مام جەلال رابەرایەتی كرد، بووە هۆی دروستبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان و حكومەت.
لەم راپۆرتەدا وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە كە ئاخۆ یەكێتی دژی قەوارەی هەرێمی كوردستانە یان خۆی بە خاوەنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەزانێت؟
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەی كوردستانی نوێدا لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی سەبارەت بەوەی پارتی دەڵێت كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ پاراستی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، ئایا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی قەوارەی هەرێمی كوردستانە؟ وتی، نەخێر، ئێمە نەبووینەتە مەترسی بۆسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و ناشبین، ئیتر نازانم پارتی بە چی بیانویەك ئەم قسەیە دەكات؟، ئێمە دەزانین پارتی بەو كۆبوونەوەی پەرلەمانە ویستویەتی چی بكات؟، پارتی دەیەوێت ئەمرێكی واقع و ئیرادەی خۆی فەرز بكات بەسەر دەنگدەر و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا و لە سەرووی هەموویانەوە بەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پێموایە لەو هەوڵەیان شكست دەهێنن.
یەكێتی دژی ئەم قەوارەیە نابێت
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: یەكێتی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، لە شاخ و لە كاتی دامەزراندنی حكومەت، لە بەشداریكردنیدا، لە نووسینەوەی دەستووری عیراق، خەمی قەوارەی هەرێمی كوردستانی بووە، چونكە ئەمە بە خوێنی ئەو هەموو شەهیدەی ئێمە و شەهیدی لایەنەكانی تریش دروست كراوە. لەبەرئەوە هیچ كاتێك یەكێتی دژی ئەم قەوارەیە نەبووە، بەڵام ئێمە باسی ئیدارە دەكەین. ئایا ئیدارە بەم شێوەیە دەبێت؟ بۆیە پێویستە دادپەروەری لە دەسەڵات، سامانە سروشتییەكان و لە خزمەتكردنی هاووڵاتییاندا هەبێت، وەك كاك قوباد وتی بۆچی پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتی پارێزگارەكانی تری نەبێت؟ بۆچی ئاساییە ئەو پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەكدا هەبێت؟ بەڵام بۆ ئێمە ئاسایی نەبێت، ئەگەر ئێمە لە بەغداد لەگەڵ لایەنەكاندا پەیوەندیمان هەبێت بۆ بەرژەوەندی كورد، بۆ تێپەڕاندنی یاساكان و بودجە، كەچی ئەوەی ئێمە بە چاوێكی تر سەیر بكرێت؟ بۆیە من دڵنیام، هیچ كاتێك یەكێتی ئەوە نییە كە قەوارەی هەرێمی بەلاوە گرنگ نەبێت، بەڵام ئەمڕۆ شتێكی تازە هەیە ئەوان دەستیان پێكردووە، فەرزكردنی ئەمری واقیعێك، بە كڕینی دەنگی پەرلەمانتار، ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە كردوویانە، باجەكەشی ئاسان نییە و دەدرێت، بۆ نموونە ئەوان لەسەر ئاستی عیراق، لە هەڵبژاردنی پێشوو ئەوان وەك كورد، هاوپەیمانییەكی سێ قۆڵییان دروست كرد، لەگەڵ لایەنێكی سوننە و لایەنێكی شیعە و سەرینەگرت، لە ئەنجامدا پارتی چووە ژێر باڵی لایەنەكانی تر، وازی لە هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەكە هێنا. باشە تۆ دەكرێت ئەمە لە كوردستان جێبەجێ بكەیت؟ نزیكترین هاوپەیمانەكانی خۆت و ئەوەی كە زۆرترین كورسی هەیە، ئەم ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتیدایە و خاوەنی ئەو هەموو شەهیدەیە بەشداری پێ نەكەیت؟ ئەمە كاراكردنەوەی پەرلەمان نەبوو، بەڵكو ئەجێندایەك بوو، یان قۆڵبادانێك بوو، بە راستی یەكێتیش قبووڵی ناكات.
دزینی دەنگی لایەنەكان
لای خۆشیەوە، شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە گردبوونەوەكەی ناو پەرلەمان و كڕینی ویژدانی هەندێك لە پەرلەمانتاری لایەنەكان وتی: ئەو شتەی كە كرا نابێت ناوی بنێین كاراكردنەوەی پەرلەمان، چونكە كۆكراوەكان بە هەڕەشە و كڕین بوو، فێڵكردن بوو لە لایەنەكانی تر، ناتوانین بڵێن ئەمە دانیشتنێكی شەرعی بووە، بەڵكو تەواو دیوەخانیی بووە، ئەوان بە زۆر خەڵكیان هێناوە و دەمیان چەور كردووە، بەم شێوەیە ئەو كۆبوونەوەیەیان تێپەڕاندووە، ئەمە هیچ ناوێك هەڵناگرێت و كاراكردنەوەی پەرلەمان نییە بە هیچ شێوەیەك.
دەشڵێت: یەكێتی قوربانی زۆری داوە بۆ ئەم وڵات و خاكە، شەهیدی هەیە، یەكێتی سەرپێخەری شۆڕشی نوێ بووە، سەرۆك مام جەلال لەپێناوی ئەوەی كە حكومەتێكی یەكگرتوومان هەبێت، دنیایەك قوربانی داوە بۆ ئەوەی كە مافەكانی گەلی كورد لە دەستووری عیراق بچەسپێت، لەپێناو حكومەتێكی یەكگرتوو و یەك ئیدارەیی یەكێتی ماوەی 15 ساڵ زیاتر خۆڕاگر بووە، بەڵام ئەوەی كە هۆكاری دوو كەرتبوونی حكومەتە كێیە؟ هەموو كەس دەزانێت كە پارتییە، ئەو ناوی خۆی ناوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بە ناوی هەموو كوردستان و پارێزگاكانی قسە دەكات، بەڵام كە دێتە سەر جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، دێتە سەر بودجەی پەرەپێدانی شارەكان، خۆی ناكاتە خاوەنی و دەڵێت بە داهاتی ناوخۆی پارێزگاكە پڕۆژە بكەن، بە راستی ئەمە تەنها سەرۆك وەزیرانی هەموو هەرێم نییە، ئەو ناتوانێت نوێنەرایەتی گەنجێك بكات كە لە سلێمانییە یان لە هەڵەبجە و رانیە و ناوچەكانی ترە، ئەو تەنها بیر لە بەرژەوەندی كورسییەكەی خۆی دەكاتەوە، دەبێت هەموو كورد بسووتێنیت تەنها لەپێناوی ئەوەی ئەو پۆستەكە وەربگرێتەوە؟.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، پشكی شێر بەر پارتی دەكەوێت، ئێستا ئەم شارە لەسەر داهاتی ناوخۆی خۆی پەرەی پێدراوە و دەستی بە بوژانەوە كردووە، ئەوان لەوێ رێگری لێدەكەن، لەبەرئەوە روونە، مێژوو شاهیدە، یەكێتی هەرگیز خیانەتی نەكردووە، یەكێتی نەك تەنها باشووری كوردستان، پشتگیری برا كوردەكانمان دەكات لە پارچەكانی تر، چەند ساڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی سزادرا، كێ باجەكەیدا؟ خەڵكی ئەم شارە و یەكێتی باجەكەیاندا، ئەوانن بازرگانی دەكەن بە ناوی كوردەوە، ئەوە ئەوانن قەوارەی هەرێمی كوردستانیان كرد بە دوو كەرتەوە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەی كە بە دەنگی حزبەكانیان چوونە ئەو ئەو جێگایە، هەستان دەنگ و وەلائی ئەمانەیان كڕی، زۆر بەداخەوە.
یەكێتی دەست بۆ شكۆی پەرلەمان نابات
لە كۆتایی كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانیدا، كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد و تێیدا وتی: ئەوەی پارتی كردی یەكێتیش دەیتوانی بیكات، بەڵام یەكێتی حزبێكی سۆشیاڵ دیموكراتە و پەرلەمان و پەرلەمانتار لای یەكێتی پیرۆزە، چونكە نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵكە، بۆیە هەرگیز دەست بۆ شكۆی پەرلەمانتاران نابات، ئەم قەوارەی هەرێمە بە خوێنی شەهیدانی یەكێتی دروست بووە، یەكێتی لەپێناویدا رووبارێك خوێنی داوە، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی كە هیچ بە هەرێمەوە ماندوو نەبوون، دەبێت دواهەمین كەس بن باسی قەوارەی هەرێم بكەن، ئەوەشی باسی دەكەن تەنها پاساوە بۆ شاردنەوەی ئەتككردنی پەرلەمان كوردستان، كەس بەقەد یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی بە خەمخۆر و خاوەنی قەوارەی هەرێمی كوردستان نازانێت.
PUKMEDIA كوردستانی نوێ، هیوا كازم
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

