riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: لایەنەکان بە رۆحیەتی کوردستانیانە مامەڵە بکەن

کوردستان 06:45 PM - 2026-11-16
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئیمانوێل مینیۆ راگەیاندنی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئیمانوێل مینیۆ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 16ی11ی2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، پێشوازیکرد لە باڵیۆز “ئیمانوێل مینیۆ” کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان.

هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسییە نوێیەکانی ناوچەکەو عیراق و هەرێمی کوردستان کرد، هاوڕابوون کە گرفتەکانی هەرێمی کوردستان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەربکرێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی خستنەڕوو، رایگەیاند: ناکرێ رۆڵ و پێگەی یەکێتی لە هەرێمی کوردستان نادیدە بگیرێت.

وتیشی: بۆئەوەی خاوەنی حکومڕانییەکی تەندروست بین پێویستە هەموو لایەنەکان بە رۆحیەتی کوردستانیانە مامەڵە بکەن.

لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی، جەختی لە بنەماکانی شەفافیەت و شەراکەتی راستەقینە لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket