riklam

راگەیاندنی یەکێتی و پەیمانگای رۆژهەڵاتناسیی روسیا پەیوەندییەکان بەرەوپێشدەبەن

کوردستان 01:05 PM - 2026-11-17
وێنەیەکى دیدارەکە تایبەت

وێنەیەکى دیدارەکە

یەکێتی

لە مۆسکۆ راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان و سەنتەری دیراساتی ستراتیژیی پەیمانگای رۆژهەڵاتناسیی روسیا پەیوەندییەکان بەرەوپێشدەبەن.

لە دیدارێکی نێوان وەفدێکی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پرۆفیسۆر نیکۆڵای دیمیتریڤیچ پڵۆتنیکۆڤ سەرۆکی سەنتەری دیراساتی ستراتیژی لە پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای زانستیی روسیای فیدراڵ له باڵەخانەی پەیمانگاکە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی کورد و روسیا کرا.

پرۆفیسۆر نیکۆڵای خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی وەفدەکە بۆ مۆسکۆ کە کاریگەری و گرنگیی خۆی هەیە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، کە ئەوان مەبەستیانە لە هەموو روویەکەوە پەرەی پێبدرێت، بە پێویستیشی زانی ئاڵوگۆڕی کەلتوری، ئەکادیمی، ئابوری و فەرهەنگیش فراوانتر بکرێت. هەروەک باسێکی تێروتەسەلی سروشتی ئیش و کارەکانیان کرد لەبارەی دۆسیەی کوردەوە. کۆمەڵێک لەو بەرهەمە ئەکادیمیانەشی خستەڕوو کە لەسەر گەلی کورد و پارتە سیاسییەکان ئامادەیان کردووە.

لەدیدارەکەدا، د.کاروان عەلی یاریدەدەری لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بە ئامادەبوونی د.سوارە شاکەلی نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روسیا و ئەندامانی وەفدی راگەیاندن، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پێشوازیی گەرم و رێکخستنی کۆبوونەوەکە، پوختەیەکی لەسەر پێگە و رۆڵی میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆخی سیاسیی هەرێم خستەڕوو، هەموو جۆرە پەیوەندییەکی کەلتوری و میدیایی و ئەکادیمی بە گرنگزانی.

لەبارەی دۆخی سیاسیشەوە، پێیوابوو کە پشتیوانی وڵاتە زلهێزەکان لە مافەکانی گەلی کورد بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان گرنگە.
 
هەروەک باسی لە هەنگاوەکانی گەشەسەندن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە کرد و بۆئەوەش ئاماژەی بەو هاریکاری و رێککەوتنانە کرد کە لەنێوان کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند دامەزراوەیەکی میدیایی بەناوبانگی روسیادا هەیە.

وتیشی: مۆسکۆ جگە لەوەی ناوەندێکی گرنگی رووداوەکانە بۆ کەناڵەکانی میدیا، لەهەمانکاتدا لەڕووی کەلتوری و فەرهەنگیش بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی کوردستان جێی بایەخە.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا، د.کاروان عەلی بڕوانامەی پێزانینی راگەیاندنی یەکێتی پێشکەش بە د.نیکۆڵای کرد، بەرامبەر بەو بایەخدان و کارانەی لەسەر دۆسیەی کورد کردوویەتی.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket