riklam

راگەیاندنی یەكێتی و لێپرسراوی سێكتەری كوردناسی لەرووسیا دۆخی كوردستان هەڵدەسەنگێنن

کوردستان 11:55 AM - 2026-11-18
د.كاروان عەلی و د.كیریل ڤاڵێنتینۆڤیچ ڤێرتیاێڤ راگەیاندنی یەكێتی

د.كاروان عەلی و د.كیریل ڤاڵێنتینۆڤیچ ڤێرتیاێڤ

بۆردی راگەیاندن

وەفدی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ د.كیریل ڤاڵێنتینۆڤیچ ڤێرتیاێڤ، لێپرسراوی سێكتەری كوردناسی پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی سەر بە ئەكادیمیای زانستی رووسیای فیدراڵ لەمۆسكۆ كۆبووەوەو هەڵسەنگاندن و سەرنجیان ئاڵوگۆڕ كرد لەسەر دۆخی كوردستان. 

د.كاروان عەلی، بەناوی مەكتەبی راگەیاندن و هوشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەستخۆشی لەهەوڵە فەرهەنگی و ئەكادیمییەكانی د.كیریڵ كردو باسی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و دۆخی كەلتوری و ئابوریی كوردستانی كرد، هاوكات ئەو ئاڵنگاری و بەربەستانەشی خستەڕوو كە بەرۆكی پڕۆسەی سیاسی كوردستانی گرتووەو هۆكارەكانی سەرهەڵدانی قەیرانی حوكمڕانیشی خستەڕوو، كە بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی نادادپەروەری و خراپی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابوریی خەڵك. 

  لێپرسراوی سێكتەری كوردناسی پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ كاركردنی زیاتر لەسەر دۆسیەی كوردستان و باسی لەو كۆنفڕانسەش كرد كە بەشێكی لەسەر كورد دەبێ و خۆی پانێڵی دۆسیەی كوردی بەڕێوەدەبات، پاشان دوایین كتێبی خۆی خستەڕوو كە لەسەر كورد ئامادەی كردووەو باسی ناوەرۆكەكەی بۆ وەفدی راگەیاندن كرد. 

لەكۆتایی دیدارەكەشدا، بەئامادەبوونی د.سوارە شاكەلی نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رووسیای فیدڕاڵ، بەڕێوەچوو، بڕوانامەی رێزلێنان پێشكەش بە د.كیریل كرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket