لەسەر بودجەی ئیدارەی گشتی بینای چارەسەری تالاسیمیا لە خانەقین دروستدەكرێت
کوردستان 01:12 PM - 2026-11-19
كوردستانی نوێ
سەردانی كاروان یاروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بۆ نەخۆشخانە
لەسەر ئەرك و بودجەی تایبەتی ئیدارەی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بینایەكی هاوچەرخ و تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیا لە خانەقین دروستدەكرێت و رەزامەندیی كردنەوەی بەشەكەش لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق وەرگیراوە، بەمەش 250 تووشبووی سنوورەكە چیتر بۆ وەرگرتنی خوێن و چارەسەر ناچار نابن روو لە شارەكانی دیكە بكەن.
هۆشیار ئیسماعیل، لێپرسراوی بەشی حكومەت لە مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی ئیدارەی گشتیی یەكێتی، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەی نەتەوەیی و مرۆیی لە دۆخی تووشبووانی تالاسیمیامان روانی.
وتیشی: لەسەردانێكی كاروان یاروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بۆ نەخۆشخانەكە، كاتێك سەردانی دایكی شەهیدێكی كردبوو، دواتریش ئاگادار كراینەوە كە 250 نەخۆشی تالاسیمیا لەم شارەدا ماوەیەكی زۆرە بەدەست كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و باری داراییان بەرگەی تێچووی هاتوچۆی شارەكانی دیكە ناگرێت، بەوپەڕی تواناوە ئامادەیی خۆمان نیشاندا.
راشیگەیاند: بە هەوڵی لێپرسراوی مەڵبەند، دوای پەیوەندیكردنی بە شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، تەنها بە كەمتر لە 24 سەعات دوای گەیشتنی داواكارییەكە، تەواوی تێچووی دروستكردنی ئەم بینایەمان لەسەر بودجەی ئیدارەی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەكرد و مژدەی جێبەجێكردنمان پێدان.
هۆشیار ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشكرد: تەرخانكردنی ئەم بودجەیە بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی لەبارە بۆ تووشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا، هاوكات یەكێتی هەمیشە پشتیوانی كەرتی تەندروستی و چینی هەژاران و نەخۆشان بووە، دروستكردنی ئەم بینایەش لە خانەقین بەشێكە لەو خزمەتە بەردەوامانەی كە پێشكەشی شارەكەی دەكات، هیواشی خواست لە ئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە بە سەركەوتوویی تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
هاوكات سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، تیشكی خستە سەر هەوڵە رەسمی و یاساییەكانی لە بەغداد و رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا دەستمان بە بەدواداچوون و گفتوگۆی چڕ كرد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ، خۆشبەختانە توانیمان رەزامەندیی رەسمی كردنەوەی بەشی تایبەتی تووشبووانی تالاسیمیا لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق بەدەستبهێنین.
وتیشی: لەگەڵ وەرگرتنی رەزامەندییەكەدا، بڕیاردراوە بە تەرخانكردنی تەواوی ئامێرە پزیشكییە پێویستەكان، دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان بۆ بەشەكە.
ئاماژەی بەوەشدا: 250 تووشبووی تالاسیمیا لە خانەقین پێویستیان بە چاودێری بەردەوام هەیە، نەبوونی ئەم بەشە لە رابردوودا بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستیی ناوچەكەدا دروستكردبوو.
سروە محەمەد دەشڵێت: وەك نوێنەرانی خەڵك لە پەرلەمانی عیراق، بەردەوام دەبین لە چاودێریكردن و دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكان و بۆئەوەی كوالێتی خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی بەرزدا بێت.
هەر لەوبارەیەوە، شوان شاكر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین، باسی لە قەبارەی كێشە مێژووییەكە كرد و وتی: ماوەی چەندین ساڵە لە نەخۆشخانەكەمان بەدەست ئەم گرفتە گەورەیەوە دەناڵێنین، نەخۆشەكانمان ناچاربوون بۆ وەرگرتنی یەك بوتڵ خوێن یان پشكنینی مانگانە، رێگای دوور و سەخت ببڕن بۆ شارەكانی تر، ئەوەی ئەم دۆخەی قورستر دەكرد، ئەوە بوو كە بەشی زۆری تووشبووان دۆخی داراییان زۆر خراپە و ناتوانن تێچووی گواستنەوە و مانەوە لە شارەكانی تر دابین بكەن، كە ئەمەش باری دەروونی و جەستەیی نەخۆشەكانی خراپتر كردبوو.
وتیشی: بە كردنەوەی ئەم بەشە نوێیە، ئاسانكارییەكی یەكجار زۆر بۆ نەخۆشەكان و كەسوكاریان دەكرێت و دەتوانن لە شارەكەی خۆیاندا چارەسەر و خوێن وەربگرن.
PUKMEDIA كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

