riklam

مەکتەبی سیاسی: ئەمڕۆ یادی یۆبیلی زێڕینی شەهادەتە

کوردستان 04:16 PM - 2026-11-20
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە رۆژی شەهیدی یەکێتییدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە تۆماری دوور و درێژی خەباتی هەمەلایەنەی یەكێتییەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ،رۆژی شەهیدی یەكێتییە ، یادی یۆبیڵی زێڕیینی شەهادەت و رێڕەوی ئاوەدانی  (كەم بژی  و كەڵ بژی) ە.

پەیامی  مەكتەبی سیاسی   
لە رۆژی  شەهیدی  یەكێتییدا


ئەمڕۆ لە تۆماری دوور و درێژی خەباتی هەمەلایەنەی یەكێتییەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ،رۆژی شەهیدی یەكێتییە ، یادی یۆبیڵی زێڕیینی شەهادەت و رێڕەوی ئاوەدانی  (كەم بژی  و كەڵ بژی) یە كە شەهیدانی سەرکردە ، شەهیدخاڵە شیهاب وهاوڕێكانی شەهید جەعفەر و شەهید ئەنوەر بوونە  پێشەنگی گیانبەخشین و قوربانیدان لە پێناوی ئازادی و سەرفرازیی  نیشتمان و گەلەكەماندا.
بۆ بەرزڕاگرتنی یادەوەری گشت شەهیدانی كاروانی خەباتی یەكێتی  ، رۆژی ٢١ی تشرینی  دووەم وەك رۆژی سەرتاسەری رێزگرتن  لە رۆحی شەهیدانی گشت قۆناغەكانی شۆرشی نوێی گەلەکەمان و کۆڕی تێکۆشانی   یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان   دیاریكراوە  تاوەكو هەمووان لەیەك سات و پێكەوە  بەڵێنی  وەفاداریی بۆ گشت شەهیدان و درێژە پێدان بە رێبازەكەیان دووپات بكەینەوە.

ئەم  یادە مەزنە  دەرفەتێكە  بۆجۆشدانەوەی خەباتی رەوای نیشتمانیی ( کوردایەتی) و خەباتی روونی دیموکراتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی (کوردەواری)   كە ئەویش یەكخستنی  هەوڵەكانمانە  بۆ خزمەتكردنی  زیاتری میللەتەکەمان   لە پێناوی ئایندەیەكی باشتر و گەشتردا كە حزبی شەهیدان درێغی لێ نەکردووە و لێ ناکات و شەهیدەكانیشمان گیان وژیانی  خۆیان لە پێناویدا بەخشی. ئەوەش تەنها و تەنها بە پێداگریمان  لەسەر ئەرکی راستكردنەوەی  رێڕەوی حوكمڕانی خۆماڵی و سەرخستنی ئیستحقاقە نەتەوەیی و دەستوورییەکانمان  دێتەدی .
یەکێتی بۆ ئەمە لە کۆری تێکۆشاندا ماوە و دەمێنێ تاوەکو یەک بە یەکی ئەرکەکانی رزگاری و چاکسازی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەم میللەتە شەهیدپەروەرە سەردەخات. 
جارێکی تر لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا درود بۆ رۆحی پاكی شەهیدان ، سڵاوی ئەمەكداری  بۆ كەسوكار و خانەوادە سەربەرزەكانیان. 

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket