پەیامی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە رۆژی شەهیدی یەکێتی_دا
کوردستان 09:31 AM - 2026-11-21
نوسینگەى راگەیاندنى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
رۆژى شەهیدى یەکێتیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
دەقى پەیامەکە:
بەبۆنەی رۆژی شەهیدی
یەکێتییەوە، سڵاوی رێزو وەفا دەنێرم بۆ گیانی پیرۆزی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و تەواوی شەهیدانی کوردستان و خانەوادە سەربەرزەکانیان.
لە نیو سەدەی
رابردووی مێژووی پڕ لە سەروەری دامەزراندنیدا، یەکێتی ئەوەندە شەهیدی بەخشیوەتە
خاکی پیرۆزی کورستان کە نازناوی حزبی شەهیدانی لێبنرێت. حزبێک کە سەرکردەکانی هێڵی
یەکەمی لەپێش ئەندام و کادیرەکانییەوە لە زیندانەکانی رژێمی بەعسدا رووبەڕووی پەتی
سێدارە بوونەوە و درووشمی " کەم بژی و کەڵ بژی" یان کردە وێردی سەرزمانی
نەوە شۆڕشگێڕەکانی پاش خۆیان.
بە درێژایی ساڵانی
شۆڕش و دواتریش لە سەردەمی داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانی شۆڕش، پێشمەرگە و لایەنگر
و کادیرو سەرکردەکانی یەکێتی نموونەی مرۆڤی گیانفیدا و قوربانیدەر بوون بۆ پاراستنی
خاک و خەڵکی کوردستان و پارێزگاریکردن لە ئارامی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک. هەربۆیە
تەواوی یەکێتییەکان مافی خۆیانە شانازی بەو رابردووە پرشنگدارەی خۆیانەوە بکەن و مێژووەکەیان
بکەن بە هەوێنی درێژەدان بەو گیانبازییە.
لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لەسەر باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان بەگشتی و، باشتر خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەینەوە،
بەجۆرێک کە شیاوی ئەو قوربانیدانە گەورەیە بێت کە لەلاپەڕەکانی مێژووی میللەتەکەماندا
بەخوێنی پیرۆزی رۆڵەکانیان نەخشاندوویانە.
جارێکی تر سەری
رێز و نەوازش بۆ گڵکۆی بەرزی شەهیدانی یەکێتی و تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاری
کوردستان دادەنەوێنین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
ئەمانەش ببینە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
05:55 PM - 2026-11-22
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

