PUKmedia چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی ئاراس شێخ جه‌نگی بڵاوده‌كاته‌وه
ی.ن.ک 05:46 PM - 2017-10-20
.
ئاراس شێخ جه‌نگی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سایتی PUKmedia له كه‌ركوك وتی، رۆژ به‌رۆژ بارودۆخی شاری كه‌ركوك باشترده‌بێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا روداوێكی وا رووینه‌داوه كه شایه‌نی باسكردن بێت، هه‌روه‌ها وتی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای منه بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه كه پێویسته هێزه عیراقییه‌كان بچنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێش ساڵی 2014 لێی بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره‌ش زۆر به روونی به كاربه‌ده‌ستانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان وتراوه.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه...
پ/ ئایا هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركوك ماون ؟
و/ ماوه‌ی دوو رۆژه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه ئه‌منیه‌تی شاره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی كه‌ركوك و ئاسایشی كه‌ركوك ده‌پارێزرێت.
پ/ بارودۆخی ئێستا شارۆچكه‌ی پردێ چۆنه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و بارودۆخه به‌ره‌و كوێ بڕوات ؟
و/ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له به‌یانیه‌وه شه‌ڕ له‌و شارۆچكه‌یه به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌ئێستادا هێزه‌كانی پارتی له‌و ناوچه‌یه پاشه‌كشه‌یان كردوه‌و دیار نیه ئاخۆ پلانی هێزه عیراقییه‌كان چیه .
پ/ هێزی عیراق تا كوێ پێشڕه‌وی ده‌كات ؟
و/ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای منه بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه كه پێویسته هێزه عیراقییه‌كان بچنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێش ساڵی 2014 لێی بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره‌ش زۆر به روونی به كاربه‌ده‌ستانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش وتراوه.
پ/ كه‌ی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك ده‌ستبه‌كار ده‌بێت ؟
و/ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته پێشتر هه‌ر ئیستحاقی یه‌كێتی بووه، له‌ئێستاشدا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌و پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه دیاریی بكه‌ن، كه راسته یه‌كێتی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستنیشانكردوه كه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام من هیچ زانیاریم نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه كێیه .
پ/ ئایا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی عیراقدا هه‌بووه تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پاشه‌كشه بكه‌ن ؟
و/ نه ئێستا‌و نه پێشتریش هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان یه‌كێتی و حكومه‌تی عیراقدا له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه به منیان وتووه، خۆیان بڕیاری پاشه‌كشه‌یان داوه‌و ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه( چه‌كی پێویست له‌به‌رده‌ست نه‌بووه، پێشمه‌رگه خۆراكی پێویستی لا نه‌بووه، سه‌ر ئاستی باڵا به‌ده‌نگ پێشمه‌رگه‌وه نه‌هاتوون، ئه‌و هێزه‌ش كه بووه هه‌ر ئه‌وه‌نده توانای شه‌ڕی هه‌بووه.
پ/ حكومه‌تی عیراق مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت ؟
و/ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی چه‌ند جارێك به‌ڵێنی داوه هه‌ر كاێتك بیره نه‌وته‌كان و داهاتی خاڵه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌ڕایه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند، ئه‌وسا حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ری واجبه مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت.
پ/ ئایا ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك روویدا بوه‌ته هۆی په‌رت بونی ناو ماڵی یه‌كێتی ؟
و/ من خۆم بڕوام به‌و قسانه نیه و شتی واش نیه.
له‌كۆتایدا ئاراس شێخ جه‌نگی وتی: په‌یامی كۆتایم بۆ كه‌ركوكییه‌كان ئه‌وه‌یه، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یڕه‌و بكه‌ن و كه‌ركوك به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه جوانه و پێویسته هه‌موان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی ته‌واو بده‌ن بۆ شاره‌كه.
PUKmedia چاوپێكه‌وتن/ دیار ستار .. كه‌ركوك
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

