كۆمسیۆنی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
چاوپێکەوتن 03:01 PM - 2017-11-11
.
كــۆمـسـیۆن ئــامادهكاری بـۆ هـهڵبژاردنهكانی ئـه‌نجومه‌نی نــوێنـهران و ئه‌نجـومـه‌نی پارێزگـاكـان ده‌كــات
رزگار حاجی حه‌مه، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(هه‌واڵ)، تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره له 15/4/2018 به‌ڕێوه‌بچێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وه‌ك كۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقن.
* هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن؟
- هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، كه بڕیاره له 15/4/2018 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام وه‌ك كۆمسیۆن چاوه‌ڕوانی دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقین، كه دوا بڕیار لای ئه‌وانه له‌سه‌ر كات و ساتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
* هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش له‌و واده‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
- ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخات یاخود له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه ئێمه وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی ده‌ستور، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسراوێكی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمسیۆن كردووه‌و داوایان كردووه، هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا واته له 15/4/2018 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام وه‌ك وتم دواتر لای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌مێنێته‌وه، كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت یاخود به‌هه‌ر هۆكارێك دوای بخات.
* پێداچوونه‌وه به تۆماری لیستی ده‌نگده‌ران ده‌كرێت؟
- خۆتان ده‌زانن بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌نگده‌ر به كارتی ده‌نگدانی بایۆمیتری ده‌نگ ده‌دات.
* ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه ده‌وترێت ئێستا به لێشاو رۆژانه هاووڵاتی له ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقه‌وه له كه‌ركوك نیشته‌جێ ده‌كرێن، ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك؟
- ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه پێشتر له سیستمی بایۆمیتری ناویان له‌و پارێزگایه تۆماركراوه كه لێی نیشته‌جێ بوونه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت له پارێزگایه‌كی تر ده‌نگ بدات.
* ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تائێستا ئاڵۆزییان تێدایه به‌تایبه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌تایبه‌تتر پارێزگای كه‌ركوك قه‌زای خورماتوو ، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئاسایی نه‌كرێته‌وه ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام بدرێت؟
- دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریداوه هاوكاری ته‌واوی كۆمسیۆن بكات له هه‌موو بواره‌كان، ئه‌و ناوچانه‌ی ئاڵۆزییان تێدایه یاخود تازه ئازادكراون، ده‌بێ كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارامیان بۆ بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئارامیدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
* ئه‌و رێ‌و شوێنانه چین كه كۆمسیۆن ده‌یگرێته‌به‌ر له‌پێناو رێگریكردن له كاری ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟
- له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه هه‌وڵی ته‌واو دراوه بۆ رێگریكردن له كاری ساخته، چونكه ئه‌مجاره ده‌نگده‌ران به سیستمی بایۆمیتری ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش كارئاسانییه‌كی باشمان بۆ ده‌كات له باره‌ی رێگریكردن له كاری ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوكات ئاماده‌كاری ته‌واوی خۆمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستنیشانكراون، ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه دوابڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه بۆ كات و سات و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
PUKmedia له رۆژنامه‌ی هه‌واڵه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

