زیانه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تێن
هەمەرەنگ 02:32 PM - 2018-01-09
.
له‌ئێستادا دایكان و باوكان خواستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تین بۆ منداڵه‌كانیان زیادی كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری به‌باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نێن،له‌وزه‌تینه‌كان به‌شێكی گرنگن له‌كۆئه‌ندامی به‌رگری ،یه‌كێك له گرنگیه‌كانی له‌وزه‌تین رێگری ده‌كه‌ن له‌تووش بوونی منداڵ به‌نه‌خۆشی.
د.یوسف چه‌له‌بی پزیشكی پسپۆری قورگ و لوت گوێ وتی: هیچ كاتێك نابێت دایك وباوك بریار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لۆزهتین بۆ منداڵه‌كانیان بده‌ن، پیش ئه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆر پشكنینی بۆ منداڵه‌كه كردبێت و چونكه ئه‌و لهوزهتینانه رۆڵی گرنگیان له‌له‌شدا هه‌یه به‌شێكن له كۆئه‌ندامی به‌رگری، له‌وزه‌تینه‌كان رێگری ده‌كه‌ن له‌تووش بوونی منداڵ به‌نه‌خۆشی.
د.یوسف چه‌له‌بی له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه باشترین كات بۆ ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری وتیشی: زۆر نیشانه هه‌ن كه وا ده‌كات بریار له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بدرێت وه‌ك هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی له‌وزه‌تین، كه زیانی زیاتره له قازانج، هه‌ر بۆیه له‌م حاڵه‌تدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵێك له‌سالێكدا شه‌ش بۆ حه‌وت جار تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوو پێویست به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی منداڵ له‌قۆناغه‌كانی خوێندن ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌خۆش كه‌وتنی زۆره‌وه هه‌ر بۆیه ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری باشتره.
سه‌باره‌ت به گرێ له‌پشتی لهوزهتینهكانهوهدكتۆر چه‌له‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه توشی هه‌ناسه توندی ببێت به‌تایبه‌تی شه‌وان و كاتی نوستن ئه‌م حاڵه‌ته ببێته هۆی ناره‌حه‌تی وهه‌روه‌ها میزبهخویدا بكات و توانای هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵه‌ی كه‌متر بێت به‌راوه‌رد به منداڵی دیكه ئه‌وه باشتر وایه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
د.یوسف چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به ته‌مه‌نی چالاكی له‌وزه‌تینه‌كان كرد و وتی: له‌ته‌مه‌نی سێ تا هه‌ژده ساڵی له‌وزه‌تین زۆر چاڵاكه و زۆر ده‌وری هه‌یه له‌كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی منداڵدا و له‌دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه له‌وزه‌تینه‌كان ئه‌و چالاكیه‌یان نامێنت، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا نه‌خۆش هه‌یه ته‌مه‌نی 50 ساڵ ده‌بێت و پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تین ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهوزهتینهكانی چالاكه و گه‌وره ده‌بێت و تووشی هه‌ناسه توندی ده‌كات و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، له قسه‌كانیشیدا باسی گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ته‌مه‌نی سێ بۆ 25 ساڵ گونجاوه، كاتێك یه‌كێك له له‌وزه‌تینه‌كان گه‌وره‌تر بێت له‌وه‌ی تر هه‌موو ناو قورگی ببێته گرێ و ببێته گرێ شێرپه‌نجه له‌م حاڵه‌ته‌دا به زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و مه‌ترسی هه‌یه".
PUKmedia ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه

د.یوسف چه‌له‌بی
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

