كاروانی باڵه‌بان: مۆسیقا و گۆرانی سه‌رلێشێواو بوه
ئەدەب وهونەر 01:01 PM - 2018-02-24
.
هونه‌رمه‌ند كاروان باله‌بان ساڵی 1970 له دایك بوه‌و له ساڵی 1990 چوه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و به‌شداری چه‌ندن فستیڤاڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كردوه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی له بواری موزیكدا به‌ده‌ستهێناوه‌و ئه‌و موزیك به ناسنامه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناوده‌بات و پێشیوایه مۆسیقا و گۆرانی له كوردستان توشی سه‌رلێشێوان بوه‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش به به‌رپرس ده‌زانێت.
ژیان و ئه‌زمونی هونه‌رمه‌ند ...
كاروان مه‌حمود ناسراوه به كاروانی باله‌بان له ساڵی 1970 له‌دایك بوه‌و له ساڵی 1990 چوه‌ته ناو دنیا فراوانه‌كه‌ی هونه‌ر و ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری كردوه‌و هونه‌رمه‌ند وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت چونه ناو دنیای هونه‌ر حه‌ز و خولیای منداڵی بوه‌و خه‌ونی به مۆسیقا و گۆرانیه‌وه بینیوه.

كاروانی باڵه‌بان له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپ و گروپ كاری كردوه له‌وانه ( تیپی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی و تیپی هونه‌ری میلی و گروپی مۆزیكی گه‌ڕیان و گروپی مۆزیكی پایز) وئێستاش ئه‌ندامی گروپی مۆزیكی پایز_ه، هاوكات جگه له ئامێری باڵه‌بان ده‌توانێت ئامێره‌كانی تار و نه‌ی و سازی دیوان و زه‌ڕب و دایره_ش بژه‌نێت.
ئه‌و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه و دوا كاری هونه‌ریشی سیدیهكی نوێی موزیكه كه تایبه‌ته به ئامێری باڵه‌بان.
هاوكات به‌شداری چه‌ندین فستیڤاڵی مۆسیقا و گۆرانی كردوه له وڵاتانی ( ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و سوید و هۆڵه‌ندا و كرواتیا و توركیا و ئیران و مه‌غریب ) .
گفتوگۆیه‌كی PUKmedia له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند.....
* چی پاڵنه‌رت بوه بۆ چونه ناو دنیای هونه‌ر ؟
_ هونه‌ر حه‌ز و خولیای منداڵیم بوه‌و مۆسیقا‌و گۆرانی خه‌ونی من بوه.
* چۆن باڵهبانت هه‌ڵبژارد ؟
_ من چه‌ندین ئامێری ترم ژه‌نیوه به‌ڵام هه‌میشه ئاواتم بوه كه‌له ژه‌نینی باڵهباندا شێواز‌و ته‌كنیكێكی نوێ به‌كاربهێنم و خۆشبه‌ختانه توانیومه سه‌ركه‌وتوش بم.
* شاره‌زایتان له ژه‌نینی چه‌ند ئامێری تر هه‌یه ؟
_ ئامێره‌كانی تار و نه‌ی و سازی دیوان و زه‌ڕب و دایره_ش ده‌ژه‌نم .
* مۆزیك بۆ تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
_ مۆزیك ناسنامه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ئێمه‌ش وه‌ك میله‌تی كورد شانازی به موزیكی خۆمان ده‌كه‌ین.
* به‌ره‌وپێشچونی هونه‌ر له كوردستان چۆنه ؟
_ به‌داخه‌وه مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه توشی سه‌رلێشێوان بوه‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ن.

* هونه‌ر بوه‌ته ئاسته‌نگ بۆت ؟
_ نه‌خێر، به پێژهوانهوه هونه‌ر بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی دڵخۆشیم، چونكه ئه‌وه‌ی له ناخمایه له رێگای هونه‌ره‌كه‌مه‌وه ده‌ریده‌بڕم، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوێ.
* چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌ریتان هه‌یه ؟
_ به‌رهه‌می هونه‌ریم زۆر زۆره و ناتوانم ئاماژه‌ی پێبده‌م، مۆزیكیشم بۆ زۆربه‌ی گۆرانیبێژان ژه‌نیوه‌و هه‌تا ئێستاش خاوه‌نی سێ سیدی موزیكی خۆمم.
* خه‌ڵاتی هونه‌ریتان به‌ده‌ستهێناوه ؟
_ به‌ڵێ له بواری هونه‌رى موزیكدا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان خه‌ڵاتم پێبه‌خشراوه .
* ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بویتایه حه‌زت به چ پیشه‌یه‌كی تر بوو ؟
_ ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بومایه حه‌زم ده‌كرد دوكانی سه‌رتاشینم هه‌بێت .

* هونه‌ر له خێزانه‌كه‌ت دورت ده‌خاته‌وه ؟
_ نه‌خێر ، راسته مۆسیقا و گۆرانی هه‌میشه له ناخمایه و به‌به‌رده‌وامی پرۆڤه ده‌كه‌م هه‌تا زیاتر داهێنان بكه‌م و په‌ره بههونهرهكهم بده‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانه‌كه‌م به‌رده‌وام هاوكارم بوه.
* بۆ په‌ره‌پێدانی هونه‌ر بیرتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كردوه‌ته‌وه ؟
_ زۆر وڵات گه‌ڕاوم و له ئه‌وروپا چه‌ندین كۆنسێرتم ئه‌نجامداوه به‌ڵام قه‌ت حه‌زم نه‌كردوه بمێنمه‌وه و من پێم وایه ته‌نها ره‌سه‌نایه‌تی له وڵاتی خۆماندایه.
* بۆ به‌شداری كردن له فستیڤاڵی هونه‌ری سه‌ردانی چه‌ند وڵاتت كردوه ؟
_ بۆ فستیڤاڵ سه‌ردانی وڵاتانی ( ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و سوید و هۆڵه‌ندا و كرواتیا و توركیا و ئیران و مه‌غریب )م كردوه .
مه‌قامی سه‌فه‌ر
موزیك : باڵه‌بان
هونه‌رمه‌ند : كاروان مه‌حمود
...........................
PUKmedia هاژه باست

هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

