تارا محه‌مه‌د، شێوه‌كارێكی ناسراوه‌و كاری تاتۆ ده‌كات
ژنان 11:01 PM - 2018-04-10
.
تارا خاتوونێكی شێوه‌كاره‌و چه‌ندین تابلۆی هونه‌ری كه‌سایه‌تی ناودار و گه‌وره‌ی كورد و جیهانی هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری شێوه‌كاری ده‌كات و چه‌ند پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌شیشی هه‌یه‌و ئه‌و ده‌شيه‌وێت له‌ڕێی تابلۆكانیهوه ئێش و ئازاره‌كانی ژنان ده‌ربخات، هاوكات له ئێستاشدا به كاری تاتۆ كردنه‌وه خه‌ریكه‌و تاتۆ بۆ ژنان و پیاوانیش ده‌كات.
تارا محه‌مه‌د ساڵی 1986 له شاری مهابات له دایك بوه‌و ئه‌و گرافیك دیزاینی خوێندوه‌و هه‌رله ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه حه‌زی له وێنه‌كردن بوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌میشه له خوێندنگا وێنه‌ی كێشاوه‌و ماوه‌ی 13 ساڵیشه كاری وێنه‌كێشان ده‌كات و نزیكه‌ی 4 ساڵیشه كاری تاتۆ ده‌كات.
تارا له دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia دواو له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی چۆن كاری تاتۆی هه‌ڵبژاردوه وتی: من گرافیك دیزاینم ته‌واو كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌ی به‌شه هونه‌ریه‌كانی وه‌ك ( كاریكاتێر و فۆتۆگرافی و سیرامی و وێنه‌كردن و په‌یكه‌رتاشی ) م تاقی كردوه‌ته‌وه، تاتۆ كردنیش وه‌ك وێنه‌كێشان بۆ من تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خۆش بوو ، بۆیه بڕیارمدا تاقی بكه‌مه‌وه، ده‌وه‌رم بینی و شه‌هاده‌م وه‌رگرت و ده‌ستم به كاركردن كرد.

تارا هه‌تا ئێستا 4 پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شی هه‌یه و دوا پێشانگای تایبه‌تی له 8ی مارسی 2017 تایبه‌ت به رۆژی ژنان ئه‌نجامداو له‌و پێشه‌نگایه‌دا چه‌ندین تابلۆی كێشابوو كه وێنه‌ی روتی ژنان یاخود به‌شێكی جه‌سته‌ی ژنانی نمایش دهكردو بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت : له‌ڕێگه‌ی تابلۆكانمه‌وه ئێش و ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ژن ده‌رده‌خه‌م و بۆ ئه‌و پێشانگایه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازیان له كاره‌كانم كرد‌و تابلۆیه‌كی زۆریشیان لێكڕیوم و هه‌تا ئێستاش نه‌بوه‌ته كێشه بۆم.
تارا ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه‌به‌هۆی ئیشی تاتۆ_وه زۆر جار فریای تابلۆ دروست كردن ناكه‌وێت.

ئه‌و خاتوونه شۆخه له‌باره‌ی جۆره‌كانی تاتۆوه ده‌ڵێت: چه‌ندین جۆر تاتۆ هه‌یه تاتۆی له‌ش به ئامێری تایبه‌تی خۆی ده‌كرێت كه بریتین له ( تاتۆی ره‌ش و سپی ، تاتۆی 3D ، تاتۆی ره‌نگی ) ، وه تاتۆی برۆش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه ئه‌وانیش ( میكرۆ پیگمنتیشن ، میكۆ بلیدینگ ، هاشور و سایه ، براش ماجیكی ) كه‌ئه‌ویش ئامێری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
تارا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی بۆماوه‌ی جگه‌ریان هه‌یه یان هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی خوێنیان هه‌یه كه‌مه‌ترسی هه‌بێت ناتوانن تاتۆ بكه‌ن و ده‌شڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه‌متر تاتۆ به جه‌سته‌یانه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م خاتوون زۆرجار بانگهێشتی وڵاتانی وه‌ك سوید و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا كراوه بۆ كاری هاوبه‌ش به‌ڵام بۆی نه‌گونجاوه، به‌ڵام خۆی له‌به‌رنامه‌یدایه بۆ بره‌و دان به كاره‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌وروپا بكات.
تارا ده‌شڵێت: ئێمه بۆ ژن و پیاو كاری تاتۆ ده‌كه‌ین به‌ڵام ژنان زیاتر تاتۆی برۆ و هێڵی ره‌شی سه‌ر چاوو ره‌نگی لێو ده‌كه‌ن و پیاوان زیاتر تاتۆی سه‌ر جه‌سته ده‌كه‌ن، پێشی وایه كاركردن بۆ ژنان خۆشتره.

ئه‌و تاتۆی بۆ خۆشی كردوه‌و ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه 3 تاتۆی سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌یه و ناشیه‌وێت تاتۆیه‌كی زۆر بۆ خۆی بكات چونكه ده‌ڵێت سروشتی تاتۆ وایه زوو له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت بۆیه ده‌یه‌وێت تاتۆیه‌كی هه‌بێت كه بتوانێت زوو زوو نه‌خشه‌كه‌ی بگۆڕێت.
له‌وه‌ڵامی پرسسارێكیشدا كه ئایا ڕێگری لێكراوه بۆ كاره‌كه‌ی، ده‌ڵێت له‌لایه‌ن ته‌ندروستی و ئاسایش بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگری لێكراوه دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕێكخراو‌و بێ كێشه بوه مۆڵه‌تیان پێداوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سێكی خۆشه‌ویسته لای هاوڕێكانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری لهلادهكهن و ڕێزێكی زۆری لێده‌گرن و كاره‌كه‌ی خۆشی خۆشده‌وێت و لێی په‌شیمان نیه.
PUKmedia هاژه باست





هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

