دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشلهر ئه‌نجامده‌دات
کتێب 12:45 PM - 2019-02-28
.
یه‌كه‌مین دیداری میدیای كوردی به‌ر له 11 ساڵ له‌گه‌ڵ دبلۆماتكارو رۆژنامه‌نوسی نه‌مساوی "بێشلهر" ئه‌نجاده‌درێت.
ئاماده‌كردنی / شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
1....
ساڵی 2008 له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت "بێشلهری"ی ڕۆژنامه‌نوس و دبلۆماتكارو مێژوو نووسی نه‌مساوی دۆستی كوردم ناسی و سێ ڕۆژو دووشه‌و له شوقه‌یه‌كدا پێكه‌وه بوین و میوانی پێشانگای كتێبی نێوده‌وڵه‌تی كتێب بووین له فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیاو دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیم له‌گه‌ڵدا سازكرد هیوادارم بتوانم به‌م نزیكانه ده‌قی دیداره‌كه‌ی دابه‌زێن.. بێشلهر خاوه‌نی پێنج كتێبه له‌سه‌ر كورد‌و دوایین كتێبی له‌و پێشانگایه‌دا به‌ناوی" die Kurden" ئیمزاكرد.
2...
له‌ژیانی ڕۆژنامهنوسیمدا به‌شانازیه‌وه چه‌ندین كارم كردوه كه‌بۆ خۆیان بونه‌ته مێژوو.. ئه‌گه‌رچی باس و خواستی زۆر هه‌ڵده‌گرێ به‌لام ده‌مه‌وێ به‌كورتی بیڵێم بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك :
یه‌كه‌مین ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامه‌نوسی له‌شۆڕشی نوێ‌دا به‌نده "شیهاب عوسمان" كردویه‌تی و ڕیپۆرتاژێك بووه زستانی ساڵی 1980 لهههواڵنامهی كوردستانی عێراق دا له زه‌ڵێ سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد بڵاوم كردۆته‌وه.
دوه‌مین ڕیپۆرتاژ له‌شۆڕشی نوێ‌دا هاوینی ساڵی 1980 له‌گۆڤاری نوسه‌ری كوردستاندا له‌سه‌ر یه‌لماز گونه‌یی و فلمی ڕێگا بڵاوم كردۆته‌وه.
یه‌كه‌مین ریپۆرتاژی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ هێرۆخان دا له‌پێشانگای شێوه‌كاری پێشمه‌رگه‌دا ساڵی 1981 له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له ناوزه‌نگ كردومانه‌و فلمهكهی لهبهردهستمایهو له‌كاتێكی تردا فلمهكه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و فلمه وێنه‌گرتنی ڤیدیۆیی هێرۆخانهو به‌نده شیهاب عوسمانیش ڕاسته‌وخۆ قسه له‌سه‌ر تابلۆكان ده‌كات.به‌ر له دووساڵ به‌ڕێكه‌وت هێرۆخانم بینی و دوای چه‌ند باس و خواستێك هێنامه‌وه بیری وتی كامه‌یان وتم ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وتی نا ئێمه دوو ئیش،ان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه .. وتم به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ناوندی ڕاگه‌یاندنیش بۆشم ناردویت به"سی دی" وتی به‌كێدا وتم به كاك دارای سكرتێری جه‌نابتا وتی نهیداومهتێ كاتی خۆی بۆم نارد تالهڕووی ئه‌ده‌بیه‌وه ئه‌ویش ڕازیبێت و تایتلی بخه‌مه سه‌رو وه‌ك یه‌كه‌مین كاری هاوبشی ڕۆژنامه‌نوسی له‌شۆڕشی نوێ‌دا بلاوی بكه‌ینه‌وه هێرۆخان وتی من خۆشم هه‌مه..
چواره‌مین كاری ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامهنوسیشم له‌گه‌ڵ كاك عه‌باس عه‌بدولره‌زاق له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌ڵوه‌تان و كونه مشكه‌دا بوو كه هه‌زاران پاسداری ئێرانی و قیاده‌ی موه‌قه‌ته هێرشیان كرده سه‌ر سنوری كورده‌كانی ئێران و سنوری باره‌گاكانی یه‌كێتی و یه‌كێتیش ئه‌وسا به‌هاوكاری كردنی كوردی ئێران به‌شانازیه‌وه به هێزی پشتیوان ناسرابوو له‌گه‌ڵ كاك عه‌باس چه‌ندین دیدار‌و گفتوگۆمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه برینداره‌كاندا كرد ئه‌وه‌ش كارێكی تری هاوبه‌ش بوو..
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لهبێژوێ چاوپێكه‌وتنێكی سینه‌مایی به فلمی هه‌شت ملمی كۆداك له‌گه‌ڵ شێخ عیزه‌دینی حسێنیدا كرد به‌داخه‌وه نازانم فلمهكه چی به‌سه‌رهات هیوادارم لای كاك عه‌باسی ڤیدیۆ مابێت چونكه ئه‌و كاری دهرهێنانو وێنه‌گرتنه‌كه‌ی كرد‌و ئه‌و سه‌ردانه‌ش چیرۆكی تری تیایه له‌كاتێكی تیردا دێمه‌وه سه‌ری.
سه‌رنج: كاته‌دا له‌شۆڕشدا جگه له الشرارهو ڕێبازی نوێ چه‌ندین بڵاوكراوه‌مان هه‌بوو وه‌ك هه‌واڵنامه‌ی كوردستانی عێراق، كۆمه‌ڵه ،شۆڕشگێڕان و بڵاوكراوه‌كانی چاپخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ..
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

