فیلمێك به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت
ئەدەب وهونەر 08:51 PM - 2020-07-05
.
كه‌یوان كه‌ریمی له وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری گرینگی ڤڕایتی: فیلمه‌كه‌ی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت
سینه‌ماكاری كورد "كه‌یوان كه‌ریمی" له وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری گرینگی سینه‌مایی "ڤڕایتی" Variety گوتی: فیلمه‌كه‌ی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت و هیوایه‌ك كه ونبووه، له‌ڕاستیدا فیلمه‌كانی من به شوێن ئه‌م هیوایه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
"ئێد مێزا" Ed Meza له گۆڤاری گرینگی سینه‌مایی "ڤڕایتی" Variety له بابه‌تێكدا به مانشێتی "به‌رنامه‌ی La Fabrique و داهاتووی سینه‌مای جیهان" ئاماژه‌ی به 10 باشترین پرۆژه‌ی به‌رچاویی دنیا له به‌شی La Fabrique du Cinema له حه‌فتاوسێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 2020 كردووه و ئه‌وانی به بینه‌رانی جیهانی خۆی ناساندووه.
له سه‌ره‌تای وتاری گۆڤاری گرینگی سینه‌مایی "ڤڕایتی"دا هاتووه: له نێوان ئه‌م 10 پڕۆژه‌یه، دوو پڕۆژه سرنجی جیهانی بۆلای خۆیان ڕاكێشاوه؛ ده‌رهێنه‌ره‌كانیان له دنیادا سینه‌ماكارانێكی به‌رچاون، كه "كه‌یوان كه‌ریمی" به نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی خۆی به ناویی "ئایا ئێوه شتێك سه‌باره‌ت به هیوا ده‌زانن؟" Do you know anything about Omid? یه‌كێكه له‌وان. دوای سازكردنی فیلمی دیكۆمێنتاری بڵندی "نووسین له‌سه‌ر شار" Writing on the City و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "ته‌پڵ" Drum له ساڵی 2012 و چه‌ندین ساڵ، سازنه‌كردنی هیچ فیلمێك، "ئایا ئێوه شتێك سه‌باره‌ت به هیوا ده‌زانن؟" نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م سینه‌ماكاره‌یه كه سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌یه‌كه كه دوای شۆڕشی ئێران به شوێن منداڵه‌كه‌یاندا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئێستاكه له قۆناغی ڕاكێشانی سه‌رمایه‌دایه و كۆمپانیاكانی جیهانی فیلم، بڕیاروایه كه سه‌رمایه‌كانی خۆیان دابنێن و ئه‌م فیلمه به‌رهه‌مبهێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆڕتی گۆڤاری "ڤڕایتی"دا نووسراوه: ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له به‌شی La Fabrique du Cinema هه‌ڵبژێردراون، به‌رهه‌م گه‌لێكن كه ده‌رهێنه‌ره‌كانیان له به‌هره‌مه‌ندانی چوارگۆشه‌ی ئه‌م دنیایه دێنه‌ئه‌ژمار كه له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ داهاتووی سینه‌ما ناسێندران.
له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا، گۆڤاری "ڤڕایتی" له‌گه‌ڵ "كه‌یوان كه‌ریمی" وتووێژی كردووه، ئه‌و سه‌باره‌ت به "ئایا ئێوه شتێك سه‌باره‌ت به هیوا ده‌زانن؟" ڕایگه‌یاند: فیلمی من به‌شوێن هیوادا ده‌گه‌ڕێت و هیوایه‌ك كه ونبووه، له‌ڕاستیدا فیلمه‌كانی من به شوێن ئه‌م هیوایه‌دا ده‌گه‌ڕێن. كه‌واته ده‌توانن ئه‌و درهئهنجامه وه‌ربگرین كه "ئایا ئێوه شتێك سه‌باره‌ت به هیوا ده‌زانن؟" به جۆرێك، سه‌باره‌ت به مێژووی ئێران، ئومێدواره.
كه‌ریمی له درێژه‌ی قسه‌كانی خۆیدا گوتی: سیناریۆی ئه‌م فیلمه‌م له سه‌رده‌مێكی تایبه‌ت به مێژووی ئێران نووسیوه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆبیرهوهریی هه‌موومان سه‌باره‌ت به ڕابردوو و ئێستایه كه پێویسته هه‌موو كاتێك وهبیریبهێنینهوه و سه‌باره‌ت به‌و خۆڕاگربین؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بیره‌وه‌ریانه له ده‌ست نه‌ده‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆڕتی گۆڤاری "ڤڕایتی" نووسراوه: ئه‌م 10 پڕۆژه‌یه‌ی كه له لایه‌ن به‌شی La Fabrique du Cinema و "ئه‌نستیتۆی فه‌ڕه‌نسا" بۆ پێشكه‌ش كردن و ناساندن له بازاڕی ئۆنلاینی حه‌فتاوسێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژێردران، ڕنج و مه‌ینه‌تی جۆراوجۆر له ته‌واوی بابهتهكان له خۆده‌گرن، له‌وانه: جه‌نگ، نابه‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زیی، گوشاری ده‌ره‌كی، نابه‌رابه‌ری نیژادی و ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می دوای ئیستعمارن و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، ئه‌م 10 ده‌رهێنه‌ره هه‌ر كامیان له سووچێكی ئه‌م جیهانه وه‌كوو ئه‌فریقیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ریكای باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا ئاماده‌ن.
هه‌روه‌ها "جیوفری مێكناب" Geoffrey Macnab له ماڵپه‌ڕ و گۆڤاری "ئاكادیمیای فیلمی ئه‌ورووپا" European Film Academy سه‌باره‌ت به "سینه‌مای ئێران" له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سینه‌ماكارانی ئه‌م وڵاته وتووێژی كردووه و له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا سه‌باره‌ت به "ئایا ئێوه شتێك سه‌باره‌ت به هیوا ده‌زانن؟" نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی "كه‌یوان كه‌ریمی" نووسیوییه‌تی و له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م سینه‌ماكاره سه‌ربه‌خۆیه وتووێژی كردووه.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
.jpg)
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

