كارۆخ هاشم: له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان داخوازی له‌سه‌ر كاره‌كانم هه‌یه
چاوپێکەوتن 06:51 PM - 2021-09-05
هونه‌ری كارده‌ستی، یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی كه ده‌توانرێت، كاری سه‌نج راكێش و كلتوری نه‌ته‌وه‌كان له‌رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه نمایش بكرێت له هه‌مان كاتدا هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه كلتووری نه‌ته‌وه‌كان به‌یه‌كتری ئاشنا بكرێن، زۆر جاریش ئه‌م جۆره هونه‌ره وه‌كو بازرگانی كاری پێوه كراوه .
ئه‌م جۆره هونه‌ره پێویستی به سه‌لیقه‌یه‌كی باشی هونه‌ری ده‌بێت، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره هونه‌رییه ده‌كه‌ن (كارۆخ هاشم سه‌عید)-ه دانیشتووی قه‌زای رواندزه له نزیكه‌وه به‌سه‌رمان كردووه‌ته‌وه ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا:
*پێمان باشه سه‌ره‌تا باس له چۆنییه‌تی ئاشنا بوونت به هونه‌ری كاری ده‌ستی بكه‌یت.
-سه‌ره‌تا ئاشنا بوونم به هونه‌ری كاری ده‌ستی بۆ سه‌رده‌می منداڵیم ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێ له قوڕ شێوه‌ی جۆراوجۆرم دروست ده‌كرد، به‌م شێوه‌ش له‌رێگه‌ی كاری به‌رده‌وام و ئه‌زموون، په‌ره‌م به‌تواناكانی خۆمدا تا ئه‌و ئاسته‌ی توانیم شاره‌زاییه‌كی باش له هه‌موو جۆره‌كانی كاری ده‌ستی په‌یدا بێت، بگه‌مه ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا.
* كێن ئه‌وانه‌ی هاوكارو پاڵپشت بوون، ئایا هیچ خوولی هونه‌ریت بینیوه؟
-سه‌ره‌تا هاوكاری و پاڵپشتم دایك و باوكم زۆر هاوكارو پاڵپشتم بوون، به‌جۆرێك هانی زۆریان دام بۆ ئه‌وه‌ی، له‌سه‌ر كاره‌كه‌م به‌رده‌وام بم، ئێستاش ماڵه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی خێزانه‌كه‌م، كه ئه‌ویش ئاره‌زووی هونه‌ری كاری ده‌ستی هه‌یه، له‌گه‌ڵم فێری ئه‌م هونه‌ره بووه هاوكارێكی باشی كردووم، به‌داخه‌وه تا ئێستا له شاره‌كه‌مان خوولی هونه‌ری بۆ هونه‌ری كاری ده‌ستی نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆشم نه‌گونجاوه له ده‌ره‌وه‌ی شار به‌شداری خوول بكه‌م، بۆیه به‌شداری هیچ خولێكی هونه‌ریم نه‌كردوه.
*ئه‌و كه‌رستانه‌ی له كاره‌كانت به كاردنیت له چی پێك هاتوون؟
- ئه‌و كه‌رسته‌و ئامێرانه‌ی به كاری ده‌هێنم، جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌گشتی كه‌ره‌سته‌كان پێك هاتوون له دار و ته‌خته+سوف+گونیه‌و په‌ت و داوی موو +مۆری و یاقوت و كۆمه‌ڵێ ده‌رمانی تر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ماده‌ی وه‌ك و غه‌ڕه وارنیش واتا ڕه‌ونه‌ق و چه‌سپ.
* به‌شداری پێشانگه‌ی تایبه‌ت ، یان هاوبه‌ش به كاره‌كانت كردوه؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت ، خۆمان بۆ پیشانگه‌ی تایبه‌تی ئاماده‌كردبوو ، هه‌موو ماده‌كانیش ئاماده بوون ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤیارۆسی كۆرۆنا پێشانگایه‌كه دواكه‌وت ، هیوادارم به‌زووترین كات ئه‌م نه‌خۆشه نه‌گریسه كۆتایی بێت ، ده‌رفه‌ت هه‌بێت ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام بده‌ین.
* له رووبای بازرگانییه‌وه سوودت له كاره‌كه‌ت بینیوه ؟
- پێم وایه كارێكی ئاساییه ، بتوانم له‌رێگه‌ی كاری هونه‌ری ده‌ستی، بتوانم داهات بۆخۆم كۆبكه‌مه‌وه كاره‌كانم سوپاس بۆ خودا له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان داخوازی له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانم هه‌یه، بۆیه سوود و قازانجم له كاره‌كه‌م بینیوه.
* پێشوازی هاووڵاتیان له كاره‌كانت چۆن ده‌بینی؟
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ دوكان و یان شوێنێكی دیاركروام نییه بۆ نمایش كردنی كاره‌كانم نیه ته‌نها له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه وه‌كو فه‌یسبوك و انستا گرام.. كاره هونه‌رییه‌كانم نمایش ده‌كه‌م ، ته‌نیا له‌م رێگه‌یه‌وه ، هاووڵاتیان كاره‌كانم ده‌بینن.
* بۆ ئه‌نجام دانی كارێك چه‌ند كاتت پێویسته؟
- كاته‌كان به‌پێی شێوه‌و فۆرم و جۆری كاره‌كه ده‌بێت، هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه كاتی زۆر ناوێ، به‌ڵام هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه كات ماوه‌ی زۆری ده‌وێت، به تایبه‌تی كاری ده‌ستی كه‌له دار بێت .
* پێتان باشه چی بكرێت، بۆ پێشڤه‌چوونی هونه‌ری كاری ده‌ستی؟
- به بۆچوونی خۆم، ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ردوو كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت، گرنگیه‌كی زۆریان پێ بدرێت وپاڵپشتی بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌وتووتر بێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگا و دابین كردنی كه‌رسته‌و شوێن بۆ نمایش كردنی كاره‌كانیان.
PUKmedia هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

