بێگەرد سەلیم: وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە
چاوپێکەوتن 04:41 PM - 2021-12-15
خاتوونی هونەرمەند بێگەرد سەلیم یەكێكە لە هونەرمەندانی كوردستان بەشداری چەندین كاری هونەری شانۆیی وتەلەفزیۆنی كردووە ویەكێك لە ئەندامانی تیپی شانۆی پیرە مەگروون، لە یەكەمین فیستڤاڵی شانۆی سەر شەقام (سۆران – رواندز) خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچی وەرگرت بەچەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە .
*سەرەتا پێمان باش بوو بۆ زیاترناسینیت لەلای خوێنەرمان باس لە ژیانی هونەری خۆتمان بۆ بكەیت.
- من بێگەرد حەمە سەلیم،ساڵی 1990 لەشارۆچكەی پیرەمەگروون لە دایكبوم ، سەرەتای كاری هونەریم وەك ئەكتەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 لە كورتەفلیمی هەڵە نوسین ولە دەرهێنانی هونەرمەند ئومێد كەمال بوو.
*سەرەتای ئاشنا بوونت بە هونەری شانۆ چۆن بوو و كێن ئەوانەی هاوكارت بوون؟
- من لە ساڵی 2008 ەوە بەردەوام لەكارەكانی تیپی شانۆی پیرەمەگروون ڕۆڵم هەبووە بەڵام ئەوكات وەك میكیاژ و كاری تری تیپەكە كارم دەكرد، دواتر لە ڕێی هاوڕێیانم لەو تیپەداو هاندانیان بۆم دەستم بەهونەری نواندن كرد، لەگەڵ ئەو تیپە جوانەدا تائێستا، بەشداری ئەم شانۆییانەم كرد بەڕۆڵی سەرەكی(باشترین مرۆڤی كۆمەڵگا، سواڵكەر ، ژن و خودا، كوژەر، تۆ نا یەكێكی تر ، تابووت )،لە هەمان كاتدا لەم ئەم كورتە فیلمانە(هەڵە ، درۆزان ، ئاكامی هەڵەكان) بەشدار بووم ،هەموو ئەندامانی تیپەكەم هاوكارم بوون.
* بەرێزتان لە بواری هونەری شانۆ و تیڤی كار دەكەن زیاتر لە كەمەیان خۆت دەدۆزیتەوە؟
- من لەدوای دروست بوونی بەرنامەی مقۆمقۆ لە كەناڵی سپێدە لەو بەرنامەیە كارم كرد كە ئەمە ئەزموونێكی نوێ بوو بۆم لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی بەئەزموون كار بكەم ،كە هەموویان پاڵپشتی گەورەو هاندەرم بوون ، دواتر هەر لەگەڵ ئەو هونەرمەندانە بەشداریم كرد لە درامای( ئاسەوار ) بەیەكێك لە ڕۆڵە سەرەكیەكان كە ئەوەش بۆمن قوتابخانەیەك بوو لەگەڵ ئەو هونەرمەندانە بەگشتی و،بەتایبەت هونەرمەندان م .سەباح عبدالرحمن و كاك زاهیر عبدوڵا زۆرترین بەركەوتنم هەبوو ، من لە بواری شانۆ وتیڤی ئاسودەم و هەردووكیان هونەرێكی جوانن.
*ئێوە لە كۆمەڵگای پیرەمەگروون كاری هونەری دەكەن پێشوازی جەماوەری ناوچەكە كارە هونەرییەكانت لە چ ئاستێك دایە؟
- پیرەمەگروون یەكەم قوتابخانە بوو بۆ ئێمە،بۆیە ئێمە قەرزداری پێشوازی و پاڵپشتی زۆری ئەو بینەرە جوانەین كە لە پیرمەگروون بە تامەزرۆییەوە دێن سەیری كارەكانمان دەكەن و دەستخۆشیمان لێ دەكەن.
*ئاستی ژنانی كورد لە بواری شانۆ و دراما چۆن دەبینی؟
- ژنانی كورد لە بواری هونەری شانۆ و دراما ، گەر پاڵپشتی و هاندانیان بكرێن هەمیشە پێشەنگی داهێنان دەبن لەگەڵ ئەوەش دا، لەئێستادا خانمانی كورد لە ئاستێكی باشدان.
*لەیەكەم فیستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام لە سۆران- رواندز خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ وەرگرت ئەم خەڵاتە چی پێبەخشی؟
- وەرگرتنی خەڵاتی یەكەم ئەكتەری كچ لە فیستیڤاڵی شانۆی شەقام لە ڕواندز -سۆران بۆمن بەرپرسیاریەتی زیادكرد، كە دەەبێ هەنگاوی باشتر بنێم بۆ داهاتووم سوپاس بۆڕێكخەرانی فیستیڤاڵ و لیژنەی هەڵسەنگاندن ،بۆ ئەوانەی منیان بەشایانی ئەم خەڵاتە زانی.
*هونەرمەند (ئومێد كەمال)ی هاوسەرەت تاچەند تاچەند هاوكارو پاڵپشتە لە كارە هونەرییەكانت دا؟
- هونەرمەند ئومێد كەمال جگە لەهاوسەر هاوڕێ و بۆ من مامۆستایەكە ،كە هەمیشە هانم دەدا بۆ بەردەوام بوونم لە كاری هونەری.
*پرۆژەی هونەری نوێت هەیە؟
- لەگەڵ ناوەندی هونەری زەنێ و كۆمپانیای بابلیۆن (سوپاسیان ئەكەم) بەردەوامین، وە لە ئێستادا لە پڕۆگرامی (مقۆمقۆ) بەشدارم جگە لەوە لە درامای (سەمەرە) وەك نووسەری چیرۆكەكان كارم كردووە لە سیناریۆی هونەرمەند ئومێد كەمال ودەرهێنانی هونەرمەند جەمیل مەفاخیری كە بڕیارە لەمانگی ڕەمەزان لەشاشەی كوردسات پەخش بكرێت بەرهەمی ناوەندی هونەری زەنێ و كەناڵی كوردساتە .
PUKmedia هەڤپەیڤپن- كامەران حاجی ئەلیاس
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

