كونسوڵی گشتی روسیا ستایشی PUKmedia و المرصد ده‌كات
کوردستان 05:17 PM - 2022-06-29
كونسوڵی گشتی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان ستایشی هه‌وڵه‌كانی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات له‌گرنگیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتی روسیا، هه‌روه‌ها له‌كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ.
له‌چوارچێوه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سایتی PUKmedia و كه‌ناڵی المرصد -ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئۆلیك لێڤنین كونسوڵی گشتی كۆماری روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: جێی ده‌ستخۆشییه كه سایتی PUKmedia هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاكو ئێستا هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی به زمانی روسی بڵاودهكاتهوهو گرنگی به هه‌وڵه گه‌رمه‌كانی روسیا ده‌دات، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی المرصد كه له‌چوارچێوه‌ی بابه‌تێكی رۆژانه‌و هه‌فتانه‌دا گرنگی به رووداوه‌كانی روسیا ده‌دات.
وتیشی: پشتیوانی خۆمان بۆ به‌شی روسی سایتی PUKmedia رۆژنامه‌ی المرصد دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و هیوای به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازین، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كردوه كه روسیا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌میدیای ناوچهكهداو گرنگی پێدانیان به به‌شه‌كه لهپیشهگهری كاری رۆژنامه‌وانی و ته‌ئكیدیان له‌بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌فدی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاسی هه‌ڵوێستی كونسوڵی گشتی كۆماری روسیا-یان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد كه هه‌موو كات گرنگی به سایتی PUKmedia و كه‌ناڵی المرصد داوه‌و پشتیوانی لێكردون و وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان به‌دیاریی پێشكه‌ش به كۆنسوڵی گشتی كۆماری روسیا كرد.
جێی ئاماژه‌یه، سایتی PUKmedia هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه به‌شێكی به‌زمانی روسی هه‌یه و به‌رده‌وام هه‌واڵ و راپۆرت و بابه‌تی نوێ له‌سه‌ر روسیا بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی المرصد رۆژانه‌و هه‌فتانه بابه‌تێك به‌ناوی هه‌واڵه‌كانی روسیا بڵاوده‌كاته‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

