یەكێتی بە میكانیزمێكی نوێ خزمەتی وەرزشكاران دەكات
چاوپێکەوتن 10:29 AM - 2022-11-17
سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای كۆنگرەی چوارهەمەوە گرنگییەكی بەرچاوی بەچینی گەنجانداوە بەتایبەت لە بواری وەرزشدا، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر داخوازی وەرزشكاران و پسپۆڕانی ئەو بوارە بۆ یەكەمجار لە مێژووی یەكێتی دا بۆردێكی تایبەت بە وەرزش و وەرزشكاران دامەزرا.
بۆردەكە پشتیوانێكی گرنگی سێكتەری وەرزشە لە هەرێمی كوردستان و ئامانجی خزمەتكردنە بەوەرزشوانان و بەهێزكردنی ژێرخانی وەرزشی و پشتیوانی كردنە لە دامەزراوە وەرزشییەكان.
بۆردی وەرزشی بەدەم داواكاری وەرزشوانان و یانەكانەوە دەچێت
سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بۆردی وەرزشی بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی هەیە و كەرتێكی گرنگی كۆمەڵگەیە و هەر یانە و یاریزانێك كە داوای هاوكاری دەكەن بۆردەكە وەك سیاسەتی سەرۆك مام جەلال بەبێ جیاوازی رەنگ و بیروڕا بەدەمیانەوە دەچێت".
یەكێتی هەمیشە هاوكاری یانە وەرزشییەكان بووە
لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەكێتی دەشڵێت: "لە دوای راپەڕینەوە هەمیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری یانە وەرزشییەكانی كردووە، بەڵام باشتروایە كە یانەكان پلانێكی ستراتیجی و ئیداری و دارایی خۆیان هەبێت تا بتوانن لەسەر پێی خۆیان رابوەستن و چیتر لەدەرگای ئەموو ئەو نەدەن، پێویستە حكومەتی هەرێم و بەتایبەتی پەرلەمان یاسای تایبەتیان بۆ دەربكات بۆ ئەوەی بتوانن بە جۆرێك لە جۆرەكان لەگەڵ كەرتی تایبەتدا هەماهەنگییان هەبێت بۆ ئەوەی داهاتی خۆیان هەبێت".
وەرزش و سیاسەت پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە
"وەرزش و سیاسەت بە جۆرێك لە جۆرەكان پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە، بەشێوەیەك زۆرجار وەرزشوانان هاوخەمی و پشتیوانی خۆیان بۆ وڵاتێك دەردەبڕن یاخود زۆرجار هەندێك وڵات بەهۆی كێشە سیاسییەكانەوە سزای وەرزشی دەدرێت و ناتوانێت بەشداری چالاكییە وەرزشییەكان بكات، كەواتە وەرزش و سیاسەت پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە، لەهەمان كاتدا پێویستە سیاسییەكان كەدەچنە حكومڕانییەوە و دەبن بە كاربەدەست كەرتی وەرزشی وەك كەرتەكانی تر پێشوازی لێبكەن" سەرتیپ عەلی وادەڵێت.
بۆردی وەرزشی لەدوای كۆنگرەی چوارهەمی یەكێتییەوە پەسەند كراوە و بەپێی پەیڕەو بۆرد هەیكەلییەتی هەیە و چەند ئەندام مەكتەبێك بەڕێوەی دەبەن، لە بەشەكانی وەرزشی ئۆڵۆمپی، یەكێتییە وەرزشییەكان، وەرزشی حكومی و پارا ئۆڵۆمپی كە تایبەتە بەوەرزشی خاوەنپێداویستی تایبەت، بەشی پەیوەندیەكان و راگەیاندن، مەلەفی بەغدا و تۆپی پێ و بەشی وەرزشی مەڵبەندەكان، بەشی وەرزشی كچان و ژنان، تیپە میلییەكان پێكهاتووە.
PUKMEDIA لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی دیدارەكەی لەگەڵ سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

